لە کەلار روداوێکی ھاتوچۆ ژمارەیەک بریندارێکی لێکەوتەوە
لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان مولازم کارزان مەجید بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ رووداوەکە لە نزیک دەروازەی شاری کەلار لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و کیا روویداوە و ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ شۆفێری ئۆپڵەکە کە بە رەگەز عەرەبە و شارەزایی نەبووە بەرامبەر بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ، چونکە لەو شوێنە کە ھەورازە رێنماییەکی زۆری ھاتوچۆ دانراوە، بەڵام پێوەی پابەند نەبووە.
مولازم کارزان ئاماژەشیدا: لە ئاکامی ئەو رووداوەکە لە ھەردوولا پێنج ھاووڵاتی برینداربوون کە برینی سێ کەسیان سەختە و ھەروەھا زیانێکی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتووە.
