لە سۆران ئیدانەی تەقینەوەکانی شاری ھەولێری پایتەخت دەکرێ

لە سۆران ئیدانەی تەقینەوەکانی شاری ھەولێری پایتەخت دەکرێ
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لە بەیاننامەیەکدا سەنتەری زانایان بۆ چالاکی ئایینی زۆر بەتوندی ئیدانەی کردەوە توندوتیژییەکەی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکات و ئەو جۆرە کارانەش بە پێچەوانەی ھەموو قیەمە ئایینییەکان لە قەلەم دەدات لەو بەیاننایەمەیەدا سەنتەری زانایان بۆ چالاکی ئایینی ئاماژە بەوە دەکات کە بە داخەوە جارێکی دیکە دەستی رەشی تیرۆر گەیشتەوە شارە ئارامەکەی ھەولێر و بە ھۆیەوە کۆمەڵێک خەڵکی بێ تاوان شەھید و بریندار بوون بۆیە لێرەوە وەک سەنتەری زانایان بۆ چالاکی ئایینی رایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە کارە نادروست و نامرۆڤانە پێچەوانەی ھەموو قیەم و بنەما مرۆیی و ئایینییەکانە چونکە ئیسلام وەک دوا ئایین پەیامی ئاشتی و رێزگرتنی مرۆڤ و تێکنەدانی ژینگەی مرۆیی لە خۆ گرتووە ئەو ھەنگاوە تیرۆریستیانە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو بنەمایانە یەک ناگرنەوە و بگرە گەورەترین تاوانە کە تێیدا خوێنی رۆڵەکان بەھەدەر دەدرێ. , لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەشدا سەنتەری زانایان بۆ چالاکی ئایینی رایدەگەیەنێت کە جارێکی دیکە پرۆتستۆی ئەو کارە فێزەوەنە دەکەین و دەستخۆشی خۆشمان ئاراستەی ھێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە توانیان زوو لەو کارە بە ئاگا بێن و ئەو تیرۆریستانە تێک بشکێنن و ھەروەھا پرسە و ھاوخەمی خۆشمان بۆ کەسوکاری قوربانیان دووپات دەکەینەوە و دوعای ھەرچی زووتر چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە دەخوازین.
Top