تیمساحهكانى گه‌رمیان مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان دروستكردووه
موقه‌ده‌م شوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پاراستنى ژینگه‌و دارستان له گه‌رمیان رايگه‌یاند له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى بینینى تیمساح له‌نێو روبارى سیرواندا له‌نزیك گوندى (شێخ له‌نگه‌ر)ى خوارووى شارى كه‌لار، تا ئێستا له‌گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و تیمساحانه، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
گوتیشى \'شه‌وى رابردوو جارێكی‌تر تیمێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ناردۆته ئه‌و شوێنه‌ى تیمساحهكانى تێدا بینراوه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دوایاندا، به‌ڵام هیچیان نه‌بینیوه\'.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا له‌رێگه‌ى رژانى خوێنیشه‌وه هه‌وڵى راكێشانى تیمساحهكانیان داوه، به‌ڵام بێ‌سود بووه، ئێستا به‌نیازن له‌رێگه‌ى كه‌لاكى ئاژه‌ڵه‌وه هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌یان بده‌ین.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه هه‌واڵى بوونى تیمساح له نێو رووبار‌ى سیرواندا، سیناریۆى راوچیهكانى ماسی بووه، بۆئه‌وه‌ى كه‌سانى تر راوى ماسی نه‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پاراستنى ژینگه‌و دارستانى گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه \'ئه‌و كه‌سه‌ى تیمساحهكانى بینیوه، كه‌سێكى ناسراوو راستگۆیهو هیچ گومانمان نییه له‌وه‌ى كهتیمساحهكانى بینیووه\'.
ده‌نگۆى بوونى تیمساح ترسى له‌نێو هاووڵاتیانى ئه‌و سنووره‌دا دروستكردوه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى كه نزیكن له رووباره‌كه‌و له وه‌رزى گه‌رمادا مه‌له له رووباره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
-باس‌نیوز
