كێ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ ده‌كات؟

 كێ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ ده‌كات؟
3ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا و ئه‌ندامه‌ نوێیه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكرا بوون، په‌رله‌مانی نوێ له‌ ماوه‌كانی داهاتوودا یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی یاسا ، پاش 3 ڕۆژ له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه‌كانی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ش به‌ دوو هه‌فته‌ په‌رله‌مانی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی كوردستانیشدا ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ خوولی سێیه‌مدا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌و پێیه‌ی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ له‌ خوولی چواره‌مدا، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌ب1ێرێت.
Top