3ی تشرینی دووهم/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان و دانیشتوانی شاری سلێمانی دەكات، لەچواچێوەی جێ بەجێ كردنی پرۆژەی ستراتیژی ماستەرپلانی هاوچۆی سلێمانی، تیمەكانی كۆمپانیای (دكتۆر بیرنەر) جێبەجێكاری ئەو پرۆژەیە، لە رۆژی 2013/10/7و بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەناوی شاری سلێمانیدا بەشێوەی راپرسی لە هاووڵاتیان هەڵدەستن بە كۆكردنەوەی داتاو زانیاری ، بەتایبەت لەسەر شێوازی هاتووچۆ و ئاستی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
بۆیە داواتان لێدەكەین هاوكاری ئەو تیمانە بكەن و زانیاری دروستیان بدەنێ، بۆ ئەوەی ئەو تیمانە بتوانن داتای ورد كۆبكەنەوە، چونكە بەشێكی زۆری سەركەوتنی ئەو پرۆژەیە لەسەر ئەو داتایانە دەوسێت كە لە هاووڵاتیانەوە وەردەگرێت.