باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لینداڵ ساكس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق لە پەیامێكدا بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات كە كە بووە مایەی كوشتن و برینداربوونی خەڵكی بێ‌ تاوان.

باڵیۆز ساكس دووپاتیدەكاتەوە كوردستانی عێراق بۆ ماوەی چەندین ساڵ لانكەی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بوو، بەڵگەش بۆ ئەم سەقامگیریە راكێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ ئەم هەرێمە و بوژاندنەوەی كەرتی ئابووری و باشتربوونی ئاستی ژیانی دانیشتوانەكەی بوو.

هەروەها دەڵێت : ئێمە داوا لە هەموو دۆستانمان لە كوردستانی عێراق دەكەم بە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی گونجاو بۆ بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە. ئەمە پەیامێكی بە هێز و ئاشكرایە بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێت ئەو جۆرە كردەوانە ئەنجام بدەن و لەگەڵ ئەوەی ئەو كردەوە توندوتیژیانە هیچ بەرهەم ناهێنێت و ڕێگەش لە بەردەوامی پێشكەوتنی كوردستانی عێراق لەرووی بواری ئابووری و سیاسی ناگرێت.

دووپاتیشی دەكاتەوە ئوسترالیا بەردەوام دەبێت لە پێشتگیریكردنی دۆستانی لە عێراق، بەتایبەتی كوردستانی عێراق بۆ رووبەروو بوونەوەی كارەساتی تیرۆریستی و دەڵێت : ئێمە بەردەوام كار دەكەین بۆ دڵنیابوون لەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت هەوڵەكانی بۆ پێشكەوتنی سەقامگیری و دیموكراسی و ئاوەدانی لەو هەرێمە دەستەبەر دەكات و بەم بۆنەیەشەوە دڵسۆزی و هەڵوێستمان بۆ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خانەوادەی قوربانیانی هێرشەكە دەگەیەنین.
Top