ھاووڵاتییەکی بۆسنی گیان لە دەست دەدات

ھاووڵاتییەکی بۆسنی گیان لە دەست دەدات
٢٩ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئاکۆ عەزیز بەڕێوەبەری پەروەردەی ھۆشیارکردنەوە لە دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند: ھاووڵاتی میرساد جوجو کۆفیجە کە بەڕەگەز بۆسنیە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٩ـە و خاوەنی ٤ منداڵە لە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە لەکاتی کارکردنی لە کێڵگەمینی کانیکەل لەگوندی چواردارانی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە قەزای خانەقین مینێکی دژە کەسی لە جۆری ڤالمارا پێیدا دەتەقێتەوە بە ھۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت.

ھەروەھا گوتی: پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی لەبەر سەختی برینەکەی گیان لە دەستدەدات.

میرساد جوجو کۆفیجە وەک مینلابەرێک لەبەرنامەی کاروباری مین لە کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای ئۆنێست Honest بە گرێبەست کاری دەکرد، وەک ھەزاران ھاووڵاتی ئەم ھەرێمە بووە قوربانی ئەو مینانەی کە لە ساڵانی ھەشتاکان لەلایەن سوپای رژێمی پێشووی عێراق دانرابوونەوە.
Top