سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به تووندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه مه‌حكووم و ئیدانه ده‌كه‌ین، كه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه و هه‌ڕه‌مه‌كیانه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌میشه دژی توندوتیژی و زه‌بره‌زه‌نگ ده‌وه‌ستینه‌وه، هاوكات داوا ده‌كه‌ین تاوانبار بدۆزرێنه‌وه و راده‌ستی دادگا بكرێن و بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان هه‌وڵه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه. هیوای به په‌له چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و راشیده‌گه‌یه‌نین، كه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ فریاكه‌وتنی برینداره‌كان ده‌رگایان كراوه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22/9/2013
