سهرۆكی ههرێم فهرمانیدا بهدواداچوون بۆ ڕاستیی چارەنووسی ئەو كچەكوردانەی لە شاڵاوی ئهنفال بۆ وڵاتی مسر نێردراون، بكرێت
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه:
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی سەرەداوی چارەنووسی ئەو كچەكوردانەی لە شاڵاوی ئەنفالدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ وڵاتی مسر نێردراون، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر هیچ ئەنجامێكی ڕوون دەرنەكەوت و بۆ ئەوەی ئەم بابەتە هەستیار و گرینگە یەكلایی و سەڕاست بكرێتەوە، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی دا كە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە بكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێنرێت و لەگەڵ ئەو كەسەی كە ئیدیعا دەكات بەڵگەی لەبەردەست دایە سەردانی وڵاتی مسر بكەن و ئەگەر ڕاستە، ئەو كچانە ببینن و زانیاریی تەواو بەدەست بێنن و ڕاستیی ئەو بابەتە بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون بكرێتەوە.
د. ئومێد سەباح گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 9ـی 2013
