هه‌زاران ئاواره‌ی رۆژئاوا، له باسرمه نیشته‌جێ كران
موحسین قه‌سرۆكه‌یی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، دوێشه‌و زیاتر له 3 هه‌زار په‌نابه‌ری كوردانی رۆژئاوای كوردستان نیشته‌جێ كران له شلره‌دێی باسرمه و هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنییان، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قڵاوه و هه‌ریر كه پێكهاتبوون له 20 كارمه‌ند و پزیشك و 2 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری سه‌رتایی ته‌ندروستی پێكهێندران .
گوتیشی هاوكات به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی بۆ تیمه ته‌ندروستیه‌كه دابین كرد و به هاوكاریی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قڵاوه و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه و هه‌ردوو ستافی ئیداره‌ی هه‌ریر و شه‌قڵاوه به سه‌دان نه‌خۆشیان چاره‌سه‌ر كرد و به‌شێكی تر له نه‌خۆشه‌كان به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ریر و شه‌قڵاوه كران بۆ چاره‌سه‌ری پێویست .
باسی له‌وه‌ش كرد ئێستاش تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئێشكگ رن و له ئاماده‌باشیدان و به‌رده‌وامن له پێشوازی كردنی نه‌خۆش و پێدانی چاره‌سه‌ری پێویست.
ئه‌وه‌شیی ئاشكرا كرد كه به‌داخه‌وه سه‌عات 2ی نیوه‌شه‌و، گه‌نجێكی په‌نابه‌ر به ناوی جه‌میل سلێمان خه‌ڵكی قامیشلۆ له نهۆمی دووه‌می قوتابخانه‌ی باسرمه كه‌وته خواره‌وه و پشتی شكا و له رێگای تیمه‌كانی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا.
