كۆمیسیۆن 5 كاندیدە رەتكراوەكەی گەڕاندەوە
سەفا موسەوی، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاند: \"لیستی كاندیدەكان ئامادەیەو لە قۆناخی وەردبیندایە\"".
ناوبراو قۆناخی وردبینی ناوەكانی روونكردەوەو ئاماژەی بەوە كرد، كە هەوڵدەدرێت سی ڤی كاندیدەكان رێكبخرێت، هەروەها لە لیستی ناوی كاندیدەكاندا ناو دووبارە نەبێتەوە.
گوتیشی: \""هەركاتێك وردبینی و رێكخستنی ناوەكان تەواوبوون رادەگەیەنرێتو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات\"".
سەبارەت بە كێشەی 5 كاندیدە رەتكراوەكە، كەپێشتر گاتع مخلەف، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بە (رووداو)ی راگەیاندبوو بەهۆی مەرجی یاسای تاوانەكان (قیود جنائیە)، لەكۆی هەزار و 134 كاندید، رەتكراونەتەوە. گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق \""كێشەكەی ئەوانیش چارەسەر كراوەو گەڕێنراونەتەوە\"".
ئەو 5 كاندیدەی رەتكرابوونەوە هیچكام لە سەفا موسەوی و گاتع مخلەف ئامادەنەبوون ئاماژەی پێ بكەن كە سەر بە كام لایەن بوون.
وا بڕیارە لە 21-9-2013 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، هەرچەندە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەوڵدەدات ئەو هەڵبژاردنە دوا بخات و هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 21-11-2013 بەڕێوەبچن، ئەویش بەهۆی پێداچوونەوە بە لیستی تۆماری دەنگدەران و سڕینەوەی ناوی مردووان.
بۆ ئەوەش بە فەرمی داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان كرد، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك. هاوكات سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش بە فەرمی رایگەیاندووە، كە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە وادەی خۆیداو \""بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی نییە\"".
رووداو"
