وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ده‌نگۆی ره‌وانه‌كردنی به‌هه‌ره‌مه‌كی برا كورده ئاواره‌كانى رۆژئاواى كوردستان بۆ شارى سلێمانى بڵاوكرده‌وه
بڵاو بوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ڕه‌وانه كردنى به هه‌ڕه‌مه‌كى برا كورده ئاواره‌كانى ڕۆژئاوا بۆ شارى سلێمانى له میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه‌كان له ڕێگاى هه‌ندێ له ڕێكخراو‌و به‌رپرس كه گوایه به‌زۆرى بۆ سلێمانى ناردرابن لێكدانه‌وه‌ى سیاسى و قسه‌ى نادروست و بێ بنه‌ماى لێكه‌وتۆته‌وه له كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته مرۆییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاوارانه كوردیش نه‌بن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌بارودۆخێكى وا مرۆیی‌دا باوه‌شیان بۆ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌كو له ساڵانى 2004 تا 2009 به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى عه‌ره‌ب و ئاشورى و كلدانى صابئه له شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق به‌هۆى بارودۆخى ناوخۆى عیراقه‌وه بۆ پاراستنى ژیانیان په‌نایان هێنایه هه‌رێمى كوردستان و ڕێزیان لێ گیراو نیشته‌جێ كران .
له‌باره‌ى هاتنى هاووڵاتیانى ڕۆژئاواى كوردستان له سوریا كه ماوه‌یه‌كه زیاتر له دوو ساڵه به‌هۆى بارودۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌یان به‌شێكیان ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2011 ه‌وه له شارى دهۆك كه‌مپى دۆمیزى بۆ دروست كردوون به‌هاوكارى ڕێكخراوى (UNHCR) و هه‌ندێ ڕێكخراوى تر‌ى مرۆیى تاكو ئێستا ته‌نها له كه‌مپى دۆمیزو پارێزگاى دهۆك (112835) كه‌س وه‌ك په‌ناهه‌نده تۆمار كراون ، وه له شارى هه‌ولێر (40059) هاووڵاتى ڕۆژئاوا تۆمار كراون وه (15240) كه‌سیش ڕووى له سلێمانى و ده‌وروبه‌رى كردووه .
ئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوایى (30000) ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌ى تر له ڕۆژئاواى كوردستان (سوریا) هاتونه‌ته هه‌رێمى كوردستان له‌وانه (22700) له هه‌ولێرو كۆمه‌ڵگاكانى ده‌وروبه‌رى نیشته‌جێ كراون وه (4000) ئاواره له دهۆك وه (3269) بو َسلێمانى ڕه‌وانه كراون ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگى له نێوان وه‌زیرى ناوخۆ‌و پارێزگارى سلێمانى كه بڕیار بوو (5000) ئاواره‌یان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ین ، بۆیه لێره‌دا وه‌ڵامى هه‌موو كه‌س و لایه‌نانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به هه‌ڕه‌مه‌كى قسه‌و لێدوان ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیارى و داتاى دروستیان لابێت وه یان په‌یوه‌ست بن به كاره‌كان ، ده‌بوایه بزانن له كۆى (30000) په‌نابه‌ر ته‌نها (3269) په‌ناهه‌نده ڕه‌وانه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كراوه ، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ناوخۆ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆمان ده‌زانین هه‌موو برا كورده‌كانى ئاواره‌ى ڕۆژئاوا كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردوه جێگا‌و ڕێگاى نیشته‌جێ بوونیان بۆ دابین بكه‌ین له‌هه‌ر شار‌و گوندێكى كوردستان بێت به‌پێى به‌رنامه‌و پێویست . وه ده‌ست خۆشى له جه‌ماوه‌رو هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌به‌رده‌وام هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به خێزانه ئاواره‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان .
له هه‌مان كاتدا داواكارین له حكومه‌تى ئیتحادى فیدڕال كه ئاوڕێك له‌م بارودۆخه كاتیهى ئاواره‌كان بده‌نه‌وه له پێشكه‌ش كردنى هاوكارى و پێداوستى هه‌نوكه‌یى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له تواناى هه‌رێمى كوردستان زیاتره . هه‌روه‌ها داوا له ڕێكخراوى (UNHCR) ده‌كه‌ین كه زیاتر مشورى بخۆن و یارمه‌تى دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به هه‌موو لایه‌ك خزمه‌ت و پێداویستى سه‌ره‌تایى پێشكه‌ش به برا ئاواره‌كانمان بكه‌ین .
ووته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
20/8/2013
KTV
