لە چەمچەماڵ باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیردەكران

لە چەمچەماڵ باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیردەكران
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ دیاردەی دزی و بە تایبەتی بڕینی ماڵان بە رێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كرد، پۆلیسی چەمچەماڵ توانی 11 تۆمەتبار دەستگیربكات كە نۆ كەسیان لە شێوەی باند تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە و بە وتەی سەرچاوەیەكیش دوو تۆمەبتاری دیكەش ماون دەستگیربكرێن.


وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ، نەقیب جەلال محەممەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەوروبەری شارەدێی شۆڕش و چەمچەماڵ چەندین تاوانی دزیكردن تۆماركران و لە لایەن چەندین هاووڵاتیشەوە سكاڵا تۆماركران، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە توانیمان پلانێكی تۆكمە دابڕێژین و پاش بەدواداچوون و چاودێرییەكی ورد لە ئاكامدا باندێكی دزیكردنمان دەستگیركرد كە لە نۆ كەس پێكهاتوون و هەروەها دوو تۆمەتباریش بە جیا دەستگیركراون و دوو تۆمەتباری دیكەش تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

نەقیب جەلەلال، گوتی: ئەم تۆمەتبارانە دانیان بە بەشێكی زۆر لەو دزییانە ناوە كە كردوویانە و زۆربەشیان بریتی بووە لە بڕینی ماڵان ئێستا بە پێی مادەكانی 446 و 443 و 441 یاسای سزادان بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامە.

جەختیشی كردەوە، هێزەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردمی دوو تۆمەتبارەكەی دیكە كە تا ئێستا دەستگیرنەكراون، لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

نەقیب جەلەلال، گوتی: تەواوی ئەو تۆمەتبارانە خەڵكی سنووری چەمچەماڵن و تەنها یەك كەسیان خەڵكی دەربەندیخانە.
Top