سەرۆكایەتی پەرلەمان راگەیەنراوێك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە

 سەرۆكایەتی پەرلەمان راگەیەنراوێك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەو بڕیارە پاش كەمێكی دیكە سەرۆكایەتی پەرلەمان راگەیەنراوێك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبكاتەوە.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە بابەتی تۆماری دەنگدەران و كێشەی ناوەكان ‌و بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
پێشتر سەربەست ئامێدی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاندبوو: \"ئەگەر بڕیاربێت تۆماری دەنگدەران ناوی مردووانی لێ بسڕێتەوە، ئەوا ئەو پرۆسەیە لە بەرواری گەیشتنی ناوەكانەوە مانگێكی پێویستە، كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان\"".

بە گوتەی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش بێت تاوەكو ئێستا لیستی ناوی مردووان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە رەوانەی كۆمسیۆن نەكراوە.














رووداو"
Top