پەیەدە: پێویستە رێ بەو هەموو خەڵکە نەدرێ بچنە باشووری کوردستان

 پەیەدە: پێویستە رێ بەو هەموو خەڵکە نەدرێ بچنە باشووری کوردستان
دوای کردنەوەی دەروازەی سنووری پێشخابوور بەڕووی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەزاران کەس لەو دەروازەیەوە ئاودیوی باشوور بوون.

ئەو هەزاران کەسە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رەوانەی کەمپەکان کران. بەڕێوەبەری خاڵی سێمالکا لە دیوی رۆژئاواوە، کە سەر بە پەیەدەیە رایگەیاند، پەڕینەوەی ئەو هەموو خەڵکە بۆ باشووری کوردستان تاوانە و پێویستە رێ لەو خەڵکە بگیرێت، ئەگەر ئەو پردە بۆ ئەو مەبەستەیە، پێویستە هەڵبگیرێت.

کردنەوەی دەروازە بەرووی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان، دوای رەخنەی پەیەدە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هات، کە پارتی دیموکراتی کوردستانیان بە داخستنی سنوور تۆمەتبار دەکرد.













رووداو
Top