لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین دەبێتە 500 دینار
كۆبوونەوەكە لە بینای پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە پەیامنێری (رووداو) ئامادەی بوو، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: \"لە 25-8-2013 بەنزینی پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان حكومەت خۆی دەیداتە بەنزینخانەكانو كەرتی تایبەت نامێنێت\"".
گوتیشی: \""نرخی هەر لیترێك بەنزین بە 480 دینار دەبێت بۆ بەنزینخانەكان، كە ئەوان دەبێت بە 500 دینار بیفرۆشن بە هاووڵاتیان\"".
لەبارەی چۆنێتی بەنزینەكەشەوە ئاشتی هەورامی گوتی: \""كوالێتی ئەو بەنزینە وەك بێجی دەبێت و تا مانگی 9 تەنها لە پارێزگای هەولێر ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت\"".
راشیگەیاند: \""لە مانگی 9 هەردوو پارێزگای دهۆك و سلێمانیش دەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن\"".
رووداو "
