د. نەجمەدین: تەندروستی مام جەلال زۆرباشە

 د. نەجمەدین: تەندروستی مام جەلال زۆرباشە
د. نەجمەدین كەریم رایدەگەیەنێت تەندروستی تاڵەبانی زۆرباشە و بە باشی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا دەكات.

د. نەجمەدین كەریم، پزیشكی رێگەپێدراو بۆ قسەكردن لەسەر تەندروستی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عیراق، بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندووە\" تەندروستی تاڵەبانی زۆرباشە و بە باشی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا دەكات، گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی هەوكردنێكی ئاساییەوە بووە و تەنیا بۆ ئەوەبووە كە بەشێوەیەكی خێراتر چارەسەری هەوكردنی پێبدرێت\"".

د. نەجمەدین دەڵێت:\""هەفتەی رابردوو مام جەلال تووشی هەوكردنی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ (گورچیلە و میزڵدان) بوو، هەرچەندە دەتوانرا لە شوێنی حەوانەوەكەی هەمان چارەسەری بۆبكرێت، بەڵام هۆكاری گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ئەوە بوو تاوەكو بەشێوەیەكی خێراتر چارەسەرەكەی بۆ بكرێت\"".


دەشڵێت: \""سوپاس بۆ خوا ئێستا مام جەلال تەندروستی زۆر باشەو پێویستی بەهیچ ئامێرێك نیە بۆئەوەی پێی بژی، هەمووان دڵنیا دەكەمەوە كە مام جەلال تەندروستی زۆرباشە و بەباشیش ئاڵوگۆڕ لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا دەكات\"".

هاوكات ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە:\""دەربارەی هەواڵێكی ماڵپەڕی \""بزاڤ پرێس\"" كە دوێنێ 16.8.2013 بڵاو كرایەوە و گوایە نێچیرڤان بارزانی، گوتبێتی مام جەلال، سەرۆك كۆماری عیراق كۆچی دوایی كردووە، سامی ئەرگۆشی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیە و لە هەموو ڕاستیەكەوە دوورە، نێچیرڤان بارزانیش بە هیچ شێوەیەك لێدوانێكی وای نەداوە!..\"".















رووداو"
Top