سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى هەواڵێكی ماڵپه‌ڕى \"بزاڤ پرێس\"" به‌درۆده‌خاته‌وه‌"

 سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى هەواڵێكی ماڵپه‌ڕى \
ده‌رباره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى \"بزاڤ پرێس\"" كه‌ دوێنێ 16.8.2013 بڵاو كرایه‌وه‌ و گوایه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى؛ گوتبێتى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراق كۆچى دوایى كردووه‌.

سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌ و له‌ هه‌موو ڕاستیه‌كه‌وه‌ دووره‌، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانێكى واى نه‌داوه‌!.."
Top