ئافرتە ساختەكارەكەی سلێمانی كەخۆی بە بەرهەمهێنەر ناساندبوو خەڵكی دیكەش لە كەلار سكاڵای لەسەر هەیە

ئافرتە ساختەكارەكەی سلێمانی كەخۆی بە بەرهەمهێنەر ناساندبوو خەڵكی دیكەش لە كەلار سكاڵای لەسەر هەیە
پاش ئەوەی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی گرتنی ئافرەتێكی خەڵكی سلێمانی ئاشكراكرد كە بەناوی وەبەرهەمهێنەوە پارەی هاوڵاتیەكی كەلاری بردوە،ئێستا سەرباری گرتنی خەڵكانی دیكەش سكاڵایان هەیە لەسەری.

موقەدەم حەسەن محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند \" ماوەیەك پێش ئێستا ئافرەتێك وا خۆی ناساندوە كە خاوەنی كۆمپانیایە و دانیشتوی سلێمانیە،پاش ئەوەی هاووڵاتیەكی خەڵكی گەرمیان پارەی پێدەدا گوایە خانووی پێدەفرۆشێت بۆیە 126 ملیون دیناری لێ وەردەگرێت

ووتیشی \"" ئەویش واتە ئافرتە كە چەكی ساختەی داوە بەهاووڵاتیەكەی كەلار هاووڵاتیە گەرمیانیەكە ئەو تاوانەی بۆ ئاشكرادەبێت سكاڵای لەسەر تۆماردەكا، بۆیە لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە ئەو ئافرتە دەستگیر دەكرێ و رادەستی پۆلیسی كەلار دەكرێت

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكرد ئێستا بە پێی مادەی 459 ی یاسای سزادانی عێراقی ئەو ئافرتە لە پۆلیسی كەلار بەند كراوە و ئێستا روون بۆتەوە چەندین هاووڵاتی دیكەش سكاڵای هەیە لەسەری
"
Top