كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد راپۆرتی خۆی ئامادە دەكات

كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد راپۆرتی خۆی ئامادە دەكات
كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی كۆتایی كۆمسیۆن و پێشكەشكردنی بە لێژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كۆبۆوە .

لەكۆبوونەوەیەكدا كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لە شاری هەولێر كۆبووە، ئەندامانی كۆمسیۆنی راگەیاندن چالاكانە و بەگەرم و گوڕی گفتوگۆی ناوەرۆكی راپۆرتی كۆتایی كۆمسیۆنی راگەیاندنیان كرد و دوای وەرگرتنی سەرنج و تێبینی و پێشنیازی كۆتایی ئامادەبووان، سەرجەمەیان لە نێو راپۆرتەكە جێگەی كرایەوەو دەنگی بۆ درا، بەمەش كۆمسیۆنی راگەیاندن راپۆرتی كۆتایی خۆی ئامادە كرد و بڕیارە سبەی پێشكەش بە لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی بكرێت.
Top