سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای خۆپێشاندان دژی شای سعودیە دەكات
لە بەیاننامەیەكیدا كە ئاراستەی یەكێتی زانایانی كوردستانی كردووە، عومەر عەبدولعەزیز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، دوو پێشنیاز دەخاتەڕوو كە داوای پشتگیریو جێبەجێكردنی دەكات.
عومەر عەبدولعەزیز لە پێشنیازی یەكەمیدا داوادەكات یەكێتی زانایانی كوردستان بە \"بەیاننامەیەكی توند\"" ئیدانەی بەیاننامەكەی شای سعودیە بكات كە دەربارەی رووداوەكانی میسر بڵاویكردەوە.
پێشنیازی دووەمیشی ئەوەیە \""ساحەی حەرەمی مەككە بكرێتە مەیدانی دەرخستنی هەڵوێستی بڕواداران، بۆیە هەق وایە فتوا بدرێ كە عومرەكاران لەوێ خۆپێشاندان دژی ئەو پەیامە دژە ئینسانی و ئیسلامییەی شای سعودیە ئەنجام بدەن\"".
عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز شای سعودییە، لە پەیامێكیدا دەربارەی رووداوەكانی میسر دەڵێت:\"" حكومەت و گەلی سعودییە لە جەنگی تیرۆر و دووبەرەكی لەگەڵ برا میسرییەكانیاندان\"".
راشیگەیاندووە \""مافی حكومەتی میسرە وەڵامی گومڕایان و هەموو ئەوانەش بداتەوە، كە دەستی دەرەكی بۆ ناو كاروباری میسر درێژدەكەن\"".
دەقی راگەیەنراوەكە:
پیشنیار بۆ یەكیتی زانایانی كوردستان و سەرجەم زانایان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە
بەڕێزان سەرەتا زۆر پێویستە پەیامە بۆگەنەكەی ئەمڕۆی شای سعودیە ببینن كە پشتگیری لە ستەمی سوپای مصر دەكاو دەستخۆشی لە خوێنڕشتنی خەڵكی مەدەنی دەكاو ناویان دەنێ تیرۆریست. كە بە لای منەوە بەو پەیامەی سەلماندی كە دوژمنی ئازادی و دینی ئازادیخوازان و ئیرادەی ئازایخوازانە..بۆیە دوو پێشنیارتان عەرز دەكەم:
پێشنیاری یەكەم: هەڵوێستی موسوڵمانانەتان بسەلمێنن و بەیاننامەیەكی توند دژی ئەو پەیامە بڵاوبكەنەوە كە جولەكەش بەیانی وای دەرنەكردووە.
دووەم: من پێموایە دەبێ ساحەی حەرەمی مەككە بكرێتە مەیدانی دەرخستنی هەڵوێستی بڕواداران، بۆیە هەق وایە فتوا بدرێ كە عومرەكاران لەوێ خۆپێشاندان دژی ئەو پەیامە دژە ئینسانی و ئیسلامییەی شای سعودیە ئەنجام بدەن، تا لە نزیكەوە بدرێ بە گوێیاندا كە ئەوان نوێنەری ئیسلام و موسولمَانان نینو حەرەمی مەكە و مەدینەش بێبەرییە لە هەركەس كە لایەنگری ستەم بێت، چونكە خوا ناوی مەككەی ناوە (حرم امن).
خۆزگە لە عومرەكارانی كوردی نەوەكانی صلاح الدین -ەوە دەستیپێدەكرد، تا شەرەفی ئەو دەستپێشخەرییە بۆ ئێمە دەبوو.بە تەمای پشتیوانی و هەڵوێستی بەڕێزتانم بۆ هەردوو پیشنیارەكە..
براتان:
د.عمر عبد العزیز
سەرۆكی فراكسییۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان
16-8-2013
رووداو "
