پرۆسەى هەڵبژاردنی کارمەندانى هەڵبژاردن بەرێوەچوو

پرۆسەى هەڵبژاردنی کارمەندانى هەڵبژاردن بەرێوەچوو
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەڵبژاردنى کارمەندانى پرۆسەى هەڵبژاردن و چاودێران لە ناوەندەکانى دەنگدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەرێوەچوو.

هەندرێن محەمەد سەرۆکى نووسینگەى هەولێری کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند\" ئەمڕۆ پرۆسەى هەڵبژاردن بۆ کارمەندانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراوەو ژمارەیان هەزاران کارمەندە\""
سەرۆکى نووسینگەى هەولێری کۆمیسیۆنى باڵاى گوتیشی \""نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم پێشتر گلەییان هەبووە لە پرۆسەى هەڵبژاردنى کارمەندانى ناوەندەکانى دەنگدان، بۆیەش ئەمڕۆکە بە ئامادەبوونى ئەو نوێنەرانەو دادوەرو نووێنەرى کۆمیسیۆن، کارمەندانى هەڵبژاردن دەست نیشانکران\""
هەندرێن محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کارمەندانی هەڵبژاردن دەتوانن لە سبەیەوە بەدواداچوون بۆ ناوەکانیان بکەن و ئامادەکارى پێویست بکەن بۆ بوونە کارمەندى هەڵبژردن بە شێوەى فەرمی."
Top