5 هەزار کوردی رۆژئاوا لە شارەدێی کەورگۆسکی نیشتەجێ کران

5 هەزار کوردی رۆژئاوا لە شارەدێی کەورگۆسکی نیشتەجێ کران
بە هۆی بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان درەنگانێکی شەوی رابردوو، نزیکەی پێنج هەزار کەس لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان روویان لە شارەدێی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات کرد.


بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو ئاوارانە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای خەبات پێشوازیان لێکراو کەمپێکی کاتییان بۆ کرایەوە کە بە هاوکاریی هێزەکانی زێرەڤانی و کارگوزارییەکان بۆیان دروستکراو و بە شێوەیەکی کاتی تێدا نیشتەجێ کران.

لەلایەن خۆیەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە ئەم پەنابەرانە بە شێوەیەکی کاتی لەو کەمپە نیشتەجێ دەکرێن و دواتریش دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی دارەشەکران کە تەواوی پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابینکراوە و لە وێ نیشتەجێ دەکرێن.
Top