خدران... بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە ٦دۆنم زەوى دەسوتێت و ٩ هاووڵاتیش دەستگیر دەکرێن

خدران... بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە ٦دۆنم زەوى دەسوتێت و ٩ هاووڵاتیش دەستگیر دەکرێن
پۆلیسى دارستانى شارەدێى خدران بەهۆى راوکردنەوە ٩ هاووڵاتى دەستگیر دەکات و بە هۆکارێکى نادیاریش ٦دۆنم پوش و پاوەنى سنووەرکە سوتا.

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، هێمن کەمەرخان، بە پەیامنێرى راگەیاند،لە دوو هەڵمەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارەدێى خدرانى سەر بە شارۆچکەى دوکان 9 هاوڵاتى بەهۆى راوکردنى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەستگیر کران کە هەڵمەتى یەکەمیان لە گوندى کەڵکە بوو 7 هاوڵاتى بە 5 تانجى و دوو چەکى تاپڕو هەڵمەتى دوەمیشیان لە گوندى هەنجیرە بوە کە 2 هاوڵاتى بە چەکێکى تاپڕەوە دەستگیرکران.
گوتیشى،تەواوى دەستگیرکراوان و کەلوپەلى راوکردنەکە بەمەبەستى لێکۆڵینەوەو ئیجرائاتى پێویست دراونەتە دادگا.
باسى لەوەشکرد، هاوکات لە گوندى چنارەى شارەدێکە بەهۆکارێکى نەناسراوە ئاگر کەوتەوەو بەهۆیەوە 6 دۆن و پوش و پەڵاشى سنورەکە سوتاو لەماوەى کاتژمێرو نێوێک لەلایەن پۆلیسى دارستان و هاوڵاتیانى سنورەکە ئاگرەکە کۆنترۆِڵکراو لێکلۆڵینەوەش بۆ هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەش بەردەوامە.
Top