مەکتەبی سیاسی (پ.د.ك) بە بۆنەی 67ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە \" یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یادکردنه‌وه‌ی قۆناغێکی گه‌شی مێژووی سیاسی و شۆڕشگێڕیی گه‌له‌که‌مانه که بارزانیی نه‌مر له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاردا، به‌سوود وه‌رگرتن له هزر و تواناکان، گه‌لی کوردستانی له حزبێکی دیموکراتخوازی نیشتیمانیدا، به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کۆکرده‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، به بڕوایه‌کی قووڵ به چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک دیموکراسی و ئازادی و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و عه‌داله‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ ده‌ستی به خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیی و میدیایی و کلتووری کرد و، سه‌رجه‌م سنووره‌کانی بڕی و تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانی له‌یه‌ک شاڕێگهدا کۆکرده‌وه که ئه‌ویش ڕێگه‌ی به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بوو\"".
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا مەکتەبی سیاسی پارتی هیوا دەخوازێت رەوشی دژواری رۆژئاوایی کوردستان بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت و هێز و لایه‌نه سیاسیه کوردییه‌کانی ڕۆژئاواش به‌یه‌که‌وه ڕێگه‌ی کارکردنی هاوبه‌ش پته‌وتر بکه‌ن به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کوردستانی ڕۆژئاوا.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی له بیره‌وه‌ری(67) ه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا
- جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌مان
- هه‌ڤاڵان، ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان
- پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵانی پێشکه‌وتووخواز
- خانه‌واده‌ی سهربەرزی شه‌هیدان
له یادی پڕشکۆی 67ـه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزبایتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و خۆمان به منه‌تباری یه‌که به یه‌که‌تان ده‌زانین و، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده ببێته هه‌وێنی پتر یه‌کڕیزیی گه‌له‌که‌مان و قوڵترکردنه‌وه‌ی گیانی دیموکراسی و به‌یه‌که‌وه ژیان له کوردستاندا.
یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یادکردنه‌وه‌ی قۆناغێکی گه‌شی مێژووی سیاسی و شۆڕشگێڕیی گه‌له‌که‌مانه که بارزانیی نه‌مر له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاردا، به‌سوود وه‌رگرتن له هزر و تواناکان، گه‌لی کوردستانی له حزبێکی دیموکراتخوازی نیشتیمانیدا، به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کۆکرده‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، به بڕوایه‌کی قووڵ به چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک دیموکراسی و ئازادی و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و عه‌داله‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مۆڤ ده‌ستی به خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیی و میدیایی و کلتووری کرد و، سه‌رجه‌م سنووره‌کانی بڕی و تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانی له‌یه‌ک شاڕێگهدا کۆکرده‌وه که ئه‌ویش ڕێگه‌ی به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بوو، ئێستاش هه‌ر به‌هه‌مان میتۆدی سیاسییانه، لێ به میکانیزم و ڕوانگه‌ی سه‌رده‌میانه‌وه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تر، تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ـی هاوپه‌یماندا درێژه به خه‌بات ده‌دات و له‌و پێناوه‌شدا خه‌بات و قوربانیدان و ده‌ستکه‌وتێکی زۆری پێشکه‌شی گه‌لی کوردستان کردووه که ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان یادیان ده‌کاته‌وه، هەر بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا ئەوپەڕی پابەندبوونی خۆمان بە ڕێبازی بارزانی دووپات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە بین.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان
پارتی له یادی 16ـی ئابدا، جه‌خت له‌سه‌ر پرنسیپه گه‌شه‌کانی دیموکراسی و یەکترقبووڵکردن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌کاته‌وه له‌نێوخۆی باشووری کوردستان و له پارچه‌کانی تریشدا، چونکه بڕوای قووڵی به‌وه هه‌یه که ته‌نیا ئاشتی و دیالۆگ و له‌یه‌کگه‌یشتن کلیلی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانن، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به پرسه په‌یوه‌ندیداره‌کانی نێوان کوردستان و به‌غداش هه‌ر به‌هه‌مان تێگەیشتن و پره‌نسیپ بڕوای به ئاشتی و ته‌وافوق و دیالۆگی به‌رده‌وام هه‌یه و، له‌و پێناوه‌شدا شێلگیرانه کار و هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ که یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، به ئومێده‌وه ڕوو له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی، به‌ته‌واوی جیاوازییه ئایینی و نەته‌وه‌یی و کلتوورییهکانیانهوه ده‌که‌ین و به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ین وه‌ک چۆن له مێژوودا لە پرسه نەتەوەیی و سیاسی و جڤاکی و کلتوورییه‌کان له پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و به‌رگریکردن بووین، هەروا به‌گوڕوتینێکی زۆرتر و نوێتره‌وه، به‌ره‌و ئایینده‌یه‌کی گه‌شتر و کوردستانێکی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین.
هه‌ر لەم یادەدا و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی لهدایکبوونیشیهوه گەرمترین سڵاو و پیرۆزبایی بۆ بەڕێز جه‌نابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەنێرین و سەرجەم هەوڵەکانی لە بوارە نەتەوەیی و سیاسی و دیبلۆماسییەکاندا، تایبەت لە پرسی سەرخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرز دەنرخێنین.
ئه‌مساڵ له بارودۆخێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه که گه‌لی کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان ده‌ڕوات، بۆیه خوازیارین له‌م پرۆسه‌دا جوانترین نموونه‌ی دیموکراسی پێشکه‌شی نێوخۆی کوردستان و ڕای گشتی و چاودێران و نێوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌کانی دونیا بکه‌ین و ئه‌م قۆناغه‌ش به قۆناغێکی گه‌شتری دیموکراسی بسپێرین که ببێته مایه‌ی شانازی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان.
له یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ـدا سڵاو بۆ ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرین و دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ته‌رخان ده‌که‌ین و ده‌ستووری عێراق و مادده‌ی 140ـیش به کلیلی چاره‌سه‌ر ده‌زانین، هه‌ر لێره‌شه‌وه سڵاو بۆ که‌رکووکی دڵی کوردستان و جه‌ماوه‌ره ئازیزه‌که‌ی ده‌نێرین.
له بیره‌وه‌ریی 16ـی ئابدا، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌نفال و کیمیاباران و سه‌رجه‌م قوربانیانی گه‌له‌که‌مان ده‌نێرین و وه‌ک هه‌میشه له خزمه‌تیانداین و له‌مه‌ودواش هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان له به‌غدا و نێوخۆی کوردستانیش به‌و ئاراستەیه ته‌رخان ده‌که‌ین که سارێژی ئه‌و برینه قووڵه‌ی مێژووی کورد بکات.
جه‌ماوه‌ری ئازیزی کوردستان
له بیره‌وه‌ریی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ـدا به شانازی و ڕێزه‌وه له ڕۆڵی بیرمه‌ند و ڕووناکبیر و زانا و ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و میدیاکارانی کوردستان ده‌ڕوانین و ئه‌و بیروڕا نهگۆڕهمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه هاوکار و پشتیوان بین له پێناو خولقاندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانەی ئه‌وتۆ که تاک و گرووپ تێیدا ئازاد بێت و له ته‌ک ئه‌و ئازادیهشدا به‌رپرسیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی چوارچێوه و کۆکه‌ره‌وه ی هه‌موو هزر و توانا ڕۆشنه‌کان بێت .
ئه‌مڕۆ که یادی 16ـی ئاب ده‌که‌ینه‌وه ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژئاوای کوردستان به قۆناغێکی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، خوازیارین ئه‌م ڕه‌وشه دژواره به زووترین کات کۆتایی پێبێت و هێز و لایه‌نه سیاسیه کوردییه‌کانی ڕۆژئاواش به‌یه‌که‌وه ڕێگه‌ی کارکردنی هاوبه‌ش پته‌وتر بکه‌ن به ئاراسته‌ی وه‌دیهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کوردستانی ڕۆژئاوا و، له‌و پێناوه‌شدا وه‌ک هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانمان ده‌خه‌ینه کار و، سوورین له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانی ئاشتی و به‌یه‌که‌وه کارکردنی هاوبه‌ش.
لە دووماهیدا:
- دروود بۆ ڕۆحی بەرزهەڵکشاوی ڕابەری نەتەوە بارزانیی نەمر.
- سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەندازیاری ئاشتی کاک ئیدریسی جوانەمەرگ.
-سڵاو لە گیانی شەهیدان.
- شکۆدار بێت یادی ١٦ـی ئاب، ٦٧ـمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
"
