بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ئاهەنگی 67ەمین ساڵیادی دامەزڕاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بەرێوەچوو
لە وتارێکدا فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان کە بەو بۆنەیە خوێندیەوە رایگه‌یاند\" پارتى دیموکراتى کوردستان جه‌خت له سه‌ر خزمه‌ت کردنى خه‌ڵک له رێگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه\""
گوتیشى\"" پارتى قوتابخانه‌ى پێکه‌وه ژیانه، که وه‌ک بارزانى نه‌مر به‌ردى بناغه‌ى ئه‌و پێکه‌وه ژیانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان داڕشتووه\""
هاوکات سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى راشیگه‌یاند\"" شه‌ست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌و به‌ر گۆڕانکارى زۆر له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى و له سه‌ر ئاستى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ڕوویانداوه و روونیشیکرده‌وه که بارزانى نه‌مر به‌شداریه‌کى گه‌وره‌ى له کۆمارى مه‌هاباد و هه‌روه‌ها له چوون و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ یه‌کێتى سۆڤێتدا کردووه.
له به‌شێکى دیکه‌ى گووتاره‌یه‌که‌دا فازڵ میرانى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که پارتى له هه‌ندێ کاتى مێژووى دا به ته‌نیا سه‌رکرده بووه و ئێستاش له پێناوى پێکه‌وه‌ژیانى ته‌واوى ئاین و ئاینزاکان و نه‌ته‌وه‌کان کارده‌کات و پارتى له پێناو پێکه‌وه ژیان کارى کردووه، پێکه‌وه ژیانێک که مسته‌فا بارزانى بناغه‌که‌ى داڕشتووه.
هه‌ر له گووته‌که‌یدا میرانى رایگه‌یاند که پێویسته یه‌کڕیزى ناوخۆى خۆمان بپارێزین و ده‌ستى هاوکارى بۆ یه‌کتر درێژ بکه‌ین و یه‌کتر قه‌بووڵ بکه‌ین، که ئه‌مه‌ش زامنى پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانه.
هه‌ر له درێژه‌ى قسه‌کانیدا سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى رایگه‌یاند: که سه‌رۆک بارزانى هه‌وڵ و کۆششى زۆرى کردووه له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له رێگه‌ى دیالۆگه‌وه و سه‌رۆک بارزانى رۆڵى گه‌وره‌ى له عێراق بینیوه و هه‌روه‌ها گووتیشى پارتى، له‌و ره‌وشه‌ى ئێستاى عێراق نیگه‌رانه ، که‌و رۆژانه له ناوه‌راست و باشوور، کردوه‌وه تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌درێن.
سه‌باره‌ت به پرسى دیموکراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردنیش میرانى رایگه‌یاند، که ته‌نها هه‌ڵبژاردن ماناى دیموکراسیبون ناگه‌ینێتـ به‌ڵکو ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بۆ به دیموکراتیزه‌کردنى کۆمه‌ڵگه بده‌ین، که سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆى پاراستنى مافى تاک و کۆمه‌ڵیش ده‌پارێزێت.
ته‌ئکیدیشى له پاراستنى رێککه‌وتننامه‌ى ستراتیژى کرده‌وه و له‌و رووه‌شه‌وه میرانى رایگه‌یاند که رێککه‌وتننامه‌ى ستراتیژى داخراو نیه و کراوه‌یه.
دواتریش سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، کێکى شه‌ست و حه‌وت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانی بڕی.
کۆتایى ئاهه‌نگه‌که‌ش به گووتنه‌وه‌ى چه‌ندین گۆرانى له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌نده‌وه و هه‌روه‌ها شایى هه‌ڵپه‌ڕکێ ئاهه‌نگه‌که زیاتر رازێنرایه‌وه."
