سەرۆکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی: کوردستان لەبواری نەوت و غازدا له گەشەکردنێکی گەورەدایە
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بلومبێرگی ئینگلیزی، تۆد کۆزێلی، سەرۆکی ئەو کۆمپانیا بەریتانیا ئاشکرای کرد کە ئەوان سەرپەرشتیای یەکێک لە گەورەترین کێڵگەی نەوتن لە هەرێمی کوردستان کە ئەویش کێڵگەی نەوتی شێخانە.
لەوبارەیەوە تۆد کۆزێل، گوتی: “ئێمە لەساڵی ٢٠٠٧وە چاوەڕێین کە نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە بکەین، لەبەرئەوە ئەو پڕۆژە بۆڕیانە بۆ کۆمپانیایەکی وەکو ئەوەی ئێمە. هەنگاوێکی گەورە و گرنگە ”.
ئەو بەڕێوەبەرە دهڵێت: \"ئێمە هەتا ئێستا ٧٨٠ ملیۆن دۆلارمان لە کوردستاندا خەرج کردووە و هەر کاتێکیش دەستمانکرد بە هەناردەکردنی نەوت دەتوانین ئەو بڕەی خەرجمان کردووە بۆمان بگەڕێتەوە و هەر ئەمساڵیش دەست دەکەین بە هەناردەکردن و لەسەرەتادا رۆژانە ٤٠ هەزار بەرمیل هەناردە دەکەین\"".
بەپێی قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، کێڵگەی نەوتی شێخان یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتەکانی کوردستان و هەتا ساڵی ٢٠١٨ دەتوانن بەرهەمی رۆژانەیان بگەیەننە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت."
