بە هۆێ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 4 کەس لە هەولێر بوون بە قوربانی

بە هۆێ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 4 کەس لە هەولێر بوون بە قوربانی
ئێوارەی دوێنێ لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای هەولێر- کەرکووک، 4 کەس بوونە قوربانی .

رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەتۆڕی هەواڵی (رووداو)ی راگەیاند:\" کاتژمێر 6ی ئێوارە لەلایەن بنکەی پۆلیسی قوشتەپە ئاگادارکراینەوە کە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر کەرکووک، نزیک گوندی سینارە- قوشتەپە روویداوە\"".

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایشیگەیاند:\"" دوای گه یشتنی پۆلیس بۆشوینی رووداو دەرکەوت که ئۆ تۆمبێلێکی جۆری BMW له ئاکامی ته قینی تایەکەی دەچێته سایدەکەی دیکەو خۆی به ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترادا دەکێشێت، دەستبەجێ هەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەسووتێن\"".


ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە لە رووداوەکەدا هەردوو شوفێرەکەو دوو سەرنشینی BMW، دەسووتێن و گیان لەدەست دەدەن\"".
رائید کاروان ئەوەشی خستەڕوو\"" تاوەکو تائیستا ناسنامەی شوفێری ئۆپتراکە نەزانراوه و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە\""."
Top