18ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بۆ به‌رز وپیرۆز راگرتنى ئاڵاى پیرۆزى كوردستان كاكه‌مین نهجارِ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به یاوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌به‌كانى ئه‌نجومه‌ن، ئاڵاى پیرۆزى كوردستانى به‌ده‌م سروودى ئه‌ى ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومى كورد زووبان له به‌رده‌م باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌رزكردوه وه‌ك رێزلێنان له پیرۆزى ئه‌م ئاڵایه كه له 17/ 12/ 1946 پێشه‌وا قازى محمد له مهاباد ئاڵاى كوردستانى راده‌ستى بارزانى نه‌مر كرد و داواى لێ‌كرد ئه‌م ئالایه بپارێزێت و به‌به‌رزى بمێنێته‌وه.
له‌شاری كه‌ركووكیش به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی 3 په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر لادراو ئاڵای پیرۆزی كوردستانیش به‌رز كرایه‌وه.