سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: پێشمەرگە ناكشێتەوە
له‌كاتێكدا كه بۆنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌مووانی بێزار كردووه، له‌وانه گه‌نده‌ڵیی سهفقهكانی كڕینی چه‌ك، هه‌ر له نوسینگه‌كه‌ی به‌ڕێز مالیكییه‌وه بگره تا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، كه‌چی ئا له‌م كاته‌دا، ئه‌م لێدوانانه ده‌دات كه زۆر دوورن له واقیع و پێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تن، ئاخر ئه‌و هێشتا له ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه، ته‌نگژه‌یه‌كی تر درووست ده‌كات، تا به‌خه‌ڵك بڵێ ئه‌و، ته‌نگژه‌ی ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه‌چی ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ته‌نگژه‌كانی له باكووره‌وه تا باشوور، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوای ته‌نیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی بیر خۆی بردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تادا، له پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ده‌وڵه‌تی عێراق چۆن دامه‌زراوه؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێك دامه‌زراوه كه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌م نكوڵیان لێكرد‌و و ئه‌میش وه‌ك ئه‌وان ده‌كات.
به‌ڕێز مالیكی كه دێته سه‌ر باسی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، كاتێك ناویان لێ ده‌نێ (ناوچه تێكه‌ڵه‌كان)، ئه‌و ناوچانه‌ی ڕێژیمی پێشوو له كوردستانی دابڕین و مالیكی ده‌یه‌وێ ئه‌و دابڕینه بكاته واقیع، وێڕای ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ، ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ئه‌مه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین گومانمان له ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان هه‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌مان زۆر درێژ نه‌بێته‌وه، چه‌ند پرسیارێك ده‌كه‌ین، كه پرسیاری هه‌موو عێراقییه‌كانه، خۆزیا وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه:
- له‌وه‌ته‌ی حوكمت كه‌وتووه‌ته ده‌ست، له ڕێی ته‌وافوقی سیاسییه‌وه، نه‌ك بهههلًبژاردنی ڕاسته‌وخۆ یان كۆده‌تای سه‌بازی، تۆ ته‌نیا خه‌ریكی لێدان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ریكه سیاسییهكانتی، ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێكه، زۆر دووره له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ته‌وافوق.
- زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیار دۆلار له بوودجه‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه، تا ئێسته‌ش هاووڵاتی عێراقی، له ژێر باری قورسی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌ژی، هه‌ر له ئاوه‌وه تا كاره‌با، ڕێگه‌وبان، ته‌ندرووستی و خوێندن زۆربه‌ی ژێرخانی ئابووری، ئایه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ چوو؟ ده‌شته‌وێ به‌كۆمه‌ڵێك مه‌زنده‌ی بێسه‌روبه‌ر، متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ئابووریی كوردستان له‌ق بكه‌ی، له كاتێكدا كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێ و گه‌شه ده‌كات، به‌شایه‌تی هه‌موو عێراقی و عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان و قه‌واره‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 23 ملیار دۆلار كه زۆربه‌ی هی وڵاتانی عه‌ره‌بییه و به‌شی ده‌وڵه‌تی كوێتی برا، له هه‌مووان زۆرتره.
- سوپایه‌كی ملیۆنی و بگره زیاتریشت دامه‌زراندووه، كه‌چی تا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به‌ئه‌من و ئاسایش ناكرێ، دوای ئه‌وه یه‌ك قائید فیرقه‌ت دانه‌مه‌زراندووه كه په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابێ وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، ئایه باسی كام سوپای عێراقی ده‌كه‌یت؟
- ئایه باش بیرت له ئه‌نجام و لێكهوتهوهكانی ئه‌و قسه خه‌ته‌رناكه، زۆر خهتهرناكهت كردووه‌ته‌وه كاتێك بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد ده‌كه‌ی؟
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌به‌رپرسیارێتی بكردایه، ده‌ستت له‌كار ده‌كێشایه‌وه له كاتێكدا حاڵی عێراق وا خراپه، ئاخر به‌هۆی \"سهرهڕۆییهكانتهوه\"" وڵات بووه‌ته گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دنیا و یه‌كێكه له پاشكهوتترین وڵات له ئهستۆپاكیدا، به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، به‌غداش، ئه‌و پایته‌خته‌ی ناوی به‌سه‌ر زاری هه‌موو دنیاوه بوو، بووه‌ته بێبهخترین شار و ته‌نانه‌ت پاش سۆمالیش دێ!، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه نێوده‌وڵه‌تییه بێلایه‌نه‌كان ده‌ستنیشانیان كردووه. ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر دوو بنه‌مای پێكه‌وه‌لكاو دامه‌زراوه: هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی برا، عه‌ره‌ب و كورد، كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا برایانه ده‌ژین، به‌توركمان و ئێزیدی و سابیئه، مسوڵمان و مه‌سیحی، هیچ حاكمێكی سته‌مكاری عێراق، جگه له تۆ، جه‌رائه‌تی نه‌كردووه هه‌ڕه‌شه له پێوه‌ندیی برایانه‌ی هه‌مووان بكات، تۆ نه‌بێ، هه‌رگیز هێنده‌ی ئێسته، سووكایه‌تی به‌یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عێراق نه‌كراوه، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه سوپا كۆنه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می تۆدا نه‌بێ كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و داڕووخان ده‌چێ له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه، سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیری، باری ئه‌منی تادێ خراپتر ده‌بێ و گیانی خه‌ڵكی بێگوناح و موڵكوماڵی هاووڵاتیان له نێو ده‌چن، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕۆییه نادهستوورییهكانت كه سووری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان، بێ گوێدانه په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌ل.
ئێمه له كاتێكدا هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت بهسووكسهرنجدانهكانتان بۆ گه‌له‌كه‌مان، ناچارین بڵێین، كوردستانی برا له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقییه‌كان، له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هه‌رگیز كه‌س وه‌ك تۆ هه‌وڵی نه‌داوه ئه‌و برایه‌تییه‌مان تێك بدات، به‌منه‌ت نه‌بێ، كوردستان كه خێروبێر و سامانی ژێر و سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌خشیوه‌ته ته‌واوی وڵات، ئێمه، ئه‌وسا و ئێسته‌ش، وه‌ك برابه‌شی نیشتیمانێك هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه و ده‌كه‌ین، كه ده‌ستورێك و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كۆمان ده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ماع و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی ئێوه‌وه كه ده‌تانه‌وێ \""پواز\""ێك له نێوان گه‌له‌كه‌مان و براكانمان له عێراقی فیدرالی و دیموكراتیدا لێ بده‌ن.
-دواجار، ڕاستیان گوتووه: خێر له سكێكی برسی چاوه‌ڕێ مه‌كه كه تێر بووبێ. "
