خزمانی زه‌ند پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات ده‌كه‌نه‌وه
عادل كه‌ریم وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆزی زه‌ند رِاگهیاند: له‌هه‌موو بارودۆخه ناسكه‌كاندا پێشمه‌رگه ده‌بێته سه‌رقافڵه و خۆبهختكهری نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه پێویسته هه‌موو هۆزه‌كان و عهشیرتهكان پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه دووپات بكه‌نه‌وه، هاتنی ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پێشمه‌رگه‌یه‌و ئاماده‌ین بۆ به‌رگری كردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان.
