تاڵه‌بانی و ئه‌لعامری: هاوپه‌یمانی كورد و شیعه یه‌كێتی نیشتمانی عێراق قوڵترده‌كاته‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه)1/12/2012، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له هادی ئه‌لعامری ،ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو) \""له‌و دیداره‌دا بیر‌و راِ ئاڵوگۆرِ كرا له‌باره‌ی مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كان و رێگاكانی رزگاركردنی ولاَت له‌و قه‌یرانه‌ی به‌رِۆكی گرتوه\"". هه‌روه‌ها \""گرنگیی هاوپه‌یمانیی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقیش دووپاتكرایه‌وه له نێویدا هاوپه‌یمانیی كورد و شیعه كه هاوپه‌یمانییه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و شیعه‌و سوننه له لایه‌ك ، هاوپه‌یمانیی باكووری ولاَت و ناوه‌رِاست و باشوره‌كه‌یه‌تی له لایه‌كی دیكه ئه‌وه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی عێراق قوڵ ده‌كاته‌وه\"" .
مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه \""كه پێویسته كه‌ش و هه‌وا له‌بار بكرێت بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو له پێناوی ته‌واو كردنی دیالۆگی بنیاتنه‌ر\"". هاوكات \""دووپاتیشیكرده‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار درێژه ده‌دات به هه‌وڵه‌كانی بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی تێرِوانین و بۆچونی لایه‌نه‌كان به ئامانجی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و له‌به‌ر رۆشنایی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له نێوان كوتله‌كاندا ئیمزا كراون\"" .
ئه‌لعامری \""گرنگیی رۆڵی مێژویی و چاره‌نوس سازی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی له ئاست مه‌سه‌له عێراقیه‌كاندا به‌رزنرخاند له هه‌مو قۆناغه‌كانی كاروانی بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا\"".،ئاماژه‌یشیكرد \""بۆ پێویستیی به‌رده‌وام بونی ئه‌و رۆڵه مێژوییه شكۆداره‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه هه‌مو عێراقییه‌كان هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیووه\"" ئه‌مه وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه. ."
