راپەڕین، لە ماوەی 11 مانگدا زیاتر لە 300 حاڵەتی توندوتیژی بەرانبەر ژنان تۆمار كراوە
حەسەن خۆشناو، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەو هەڵمەتە درێژخایەنەی كە ماوەی هەفتەیەكە تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژبە ژنان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، لە قوتابخانەكان و شوێنە پێویستیەكانی دیکهی سنوورەكەمان دەستمان بە ئەنجامدانی چەندین چالاكیی جۆراوجۆری تایبەت بە توندوتیژی كردووە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی راپەڕینی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ به ئافرەتان، ههروهها گوتی: هەرچەند هەوڵەكان چڕتركراونەتەوە بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرانبەر ژنان كەمبێتەوە، بەڵام بەداخەوە لەچاو ساڵی پار توندوتیژی دژ به ژنان لە سنوورەكەمان زیادكردووە، بە جۆرێك که ئەمساڵ لە 11 مانگی ڕابردوودا، 306 حاڵەتی توندوتیژی هەبووە، لە كاتێكدا لە 11 مانگی ساڵی رابردوودا 287 حاڵەت هەبووە.
حەسەن خۆشناو، گوتی: لەو رێژەیەی ئەمساڵ 123 یان لێدان و 70 هەڕەشە و 4 كوشتن و 29 سووتان و 5 خۆسووتان و 77 حاڵەتی جۆراوجۆریدیکه ههبووە.
