مەسروور بارزانی: ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە

مەسروور بارزانی: ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە
١ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- مەسروور بارزانی ڕایگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك حەز بە شەڕ ناكات، بەلام ڕێگایش نادرێت بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە.
ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دووپاتی كردووەتەوە كە هیچ كەس و لایەنێك ئارەزووی شەڕ ناكات، بەلام ڕێگایش نادرێت بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە. هاوكات شانازیی بە كوردبوونیەوە دەكات بەو هۆیەوەی كە لایەنەكانی لە دەستەڵاتدان و ئۆپۆوسیۆنیش بێ جیاوازیی بیر و ڕا ڕەگەز و ئایین، بۆ بەرگریی لە خاكی كوردستان هاوهەڵوێستن.
دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی:
\"شانازی دەكەم كە كوردم و كوردستانیم كاتێك دەبینم هەموو پێكەوە دەست لە ناو دەست و هاوهەڵوێست بە بێ جیاوازیی بیر و ڕا، ڕەگەز و ئایین، دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن، پیر و گەنج، ژن و پیاو ئامادەن بەرگریی لە گەل و خاكی نیشتمان بكەن. هەر بژین و سەركەوتوو بن.
كەسمان ئارەزووی شەڕ ناكەین، بەڵام ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە. هەر پایەدار بیت و ئاوەدان بێت كوردستان.\""
"
Top