29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هاوكاریی رێكخراوی گه‌یاندن، سیمینارێكی سه‌باره‌ت به‌تاوتوێكردن‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌شاری هه‌ولێر رێكخست. له‌و سیمیناره‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیران‌و یاساناسان ئاماده‌یبوون بڕگه‌و ماده‌كانی پڕۆژه یاساكه تاوتوێكراو بڕیاریشه سه‌رجه‌م راو بۆچوونه‌كانی كه‌له‌سیمیناره‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو كۆبكرێنه‌وه‌و به‌ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن لێی له‌كاتی گفتوگۆكردنی پرَۆژه یاساكه‌دا.