خستنه‌رِوو ء گفتوگۆكردنی پرِۆژه‌ یاسای برِیاری زیاده‌رِۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی بۆ كاتێكی تر دواخرا

خستنه‌رِوو ء گفتوگۆكردنی پرِۆژه‌ یاسای برِیاری زیاده‌رِۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی بۆ كاتێكی تر دواخرا
27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆبۆوه‌ ، وسه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى پارله‌مانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌رِوو ء گفتوگۆكردنی پرِۆژه‌ یاسای برِیاری زیاده‌رِۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی،

سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخستء هۆكاری دواخستنه‌كه‌شی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان روونكرده‌وه‌ء رایگه‌یاند: \" دیاره‌ ئه‌م پرِۆژه‌ یاسایه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت به‌رِه‌سمی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ئه‌م پرِۆژه‌ پرِۆژه‌یه‌كی گرنگه‌، پێویستیان به‌ده‌رفه‌تی زیاترء ماوه‌ی زیاتر هه‌یه‌ بۆ تاوتوێكردنی بۆئه‌وه‌ی زیاتر خۆیانی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌وان به‌رِه‌سمی داوای دواخستنیان كردووه‌ بۆ دانیشتنێكی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش دوای دیراسه‌كردنی ئه‌م پێشنیازه‌ی حكومه‌ت برِیاریدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتێكی تر دوابخرێت."
Top