وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ئێمه‌ ئاگادارین كه‌ ئێران یارمه‌تی سه‌ربازیی پێشكه‌شی په‌كه‌كه‌ ده‌كات

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ئێمه‌ ئاگادارین كه‌ ئێران یارمه‌تی سه‌ربازیی پێشكه‌شی په‌كه‌كه‌ ده‌كات
27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- حكوومەتی توركیا بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە یارمەتیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكەن.

وەزیری ناوخۆی توركیا (ئیدریس شاهین) بە كەناڵی \"تی ئاڕ تی\"" وڵاتەكەی ڕاگەیاند، \""ئێمە زۆر باش ئاگاداری ئەو ڕاستییەین، كە كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی پەكەكە دەدات\"".

ناوبراو گوتی:\""ئەو شەروانانەی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە لە شەڕەكانی دژ بە سوپای توركیادا بریندار دەبن ڕەوانەی ئێران دەكرێن و لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتەدا چارەسەر دەكرێن\"".

وەزیری ناوخۆی توركیا ئەوەیشی ڕوون كردەوە، كە سووریا و ئەرمینیا و عێراقیش یارمەتی پەكەكە دەدەن.

بەرپرسانی توركیا پێیان وایە یارمەتیدانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە لایەن ئەنقەرەوە بوەتە هۆی تووڕەبوونی بەرپرسانی ئێران، چونكە (بەشار ئەسەد) هاوپەیمانێكی سەرەكی ئێرانە لە ناوچەكە و هەربۆیەیش نایەوێت كۆتایی بە دەسەڵاتی بێت.

بەرپرسانی توركیا دەڵێن، لەم سۆنگەوەیە حكوومەتی ئێران بە چەندین شێوە یارمەتی پارتی كرێكارانی كوردستان دەدات بۆ ئەوەی كردە سەربازییەكانی دژ بە سوپای توركیا زیاتر بكات و لەو ڕێگایەیشەوە فشارێكی گەورە بخرێتە سەر حكوومەتی ئەنقەرە تاكو واز لە یارمەتیدان و پشتگیریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بهێنێت. "
Top