سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم: سبه‌ی شاندی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات
\"نێچیرڤان بارزانی\"" سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای به‌شداری کردنی له کۆنفراسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان له هۆتێل \""رۆتانا\""ی شاری هه‌ولێر تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و عێراق.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند: له‌دوای ساڵی2009 میکانیزمێکی کارکردنمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، میکانیزمه‌که لایه‌نی به‌غدای تێدابووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له دوو ئاست کۆبوونه‌وه‌مان کردووه، ئاستێک سیاسی که به به‌شداریی وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌کانی تر له به‌غدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه له ئاستێکی تر ئه‌وانه به‌شدار ده‌بوون که له رووی مه‌یدانیه‌وه کاره‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئێستا که ده‌کرێت له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه قسه بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین ئه‌و گرژییه‌ی ئێستا هه‌یه له سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی تر، چاره‌سه‌ری بکه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێمه هیوادارین هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له عێراق هه‌یه به‌شێوه‌ی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێمه هیوادارین ئه‌م پێکهاتانه‌ی دروستیش وکراون له عێراق، وه‌کو دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌ک رای خۆیان بده‌ن که له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو عێراق دابێت، ئێمه هیچ کێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه نییه ئه‌گه‌ر بچێته سه‌ر ده‌ستوور به‌دڵنیاییه‌وه پێمان وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی ده‌ستووریه، کێشه‌کانی عێراق به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناکرێت، کێشه‌ی عێراق پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆ هه‌یه و هه‌وڵ بدرێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم روونیشی کرده‌وه: کێشه‌ی نێوان ئێمه و به‌غدا مه‌سه‌له‌ی هێز نییه، کێ به‌هێزه و کێ بێهێزه، مه‌سه‌له تێڕوانینه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، ئه‌گه‌ر تێڕوانینه‌که له هه‌رێم یان له به‌غدا وابێت که کێ له چ کاتێکدا به‌هێزه و زه‌فه‌ر به بێهێزه‌که ببات، ئێمه پێمان وانییه کێشه‌ی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌م شێویه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی که کێشه‌کان به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌م کێشانه‌ی هه‌یه پێویست به‌وه ده‌کات ئێمه ده‌ستوورێکمان هه‌یه پێویست ده‌کات به دانیشتن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه‌که ئه‌وه‌یه له‌کاتی به‌هێزیدا به‌شێوه‌یه‌کی تر ره‌فتار بکرێت مانای ئه‌وه‌یه رۆژێک عێراق خۆشیی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
راشیگه‌یاند: له‌باره‌ی محه‌ممه‌د کوری مامۆستا عه‌لی باپیر، تا ئێستا راوێژکار نییه لای ئێمه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، من پێمخۆشه ببێته راوێژکار لای ئێمه، ده‌مه‌وێت چه‌ند شتێک بڵێم ئه‌و براده‌ره یارمه‌تیی ئێمه‌ی داوه له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور من به‌رده‌وامیش ده‌یبینم و راوێژیشی پێ ده‌که‌م، به‌ڵام تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی لای ئێمه راوێژکار نییه، نه خۆی داوای کردووه ببێته راوێژکار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوا بکات زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه قبوڵی ده‌که‌م و زۆر زۆریشم پێخۆشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌یه ئێمه هیچ پاره‌یه‌کمان نه‌داوه‌تێ، من ئه‌و شه‌ره‌فه‌م هه‌بووه له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ داخوازی کردنی ئه‌و کچه که له دهۆکه و پێکه‌وه یه‌کتریان ناسیوه، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بارزانی نییه بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی دهۆکن له کۆلیژ یه‌کتریان ناسیوه، من ئه‌و شه‌ره‌فه‌م هه‌بووه له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ داخوازی.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌شێکی تری کۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا رای گه‌یاند، دروست کردنی ته‌شه‌نوج له‌گه‌ڵ به‌غدا نه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و نه له‌به‌رژوه‌ندی به‌غدا دایه، من پێموایه ئێمه ده‌توانین بگه‌ینه چاره‌سه‌ر من هیچ مه‌ترسیه‌ک نابینم که ئێمه نه‌توانین بگه‌ینه چاره‌سه‌ر ده‌رگای گفتوگۆمان کراوه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌کران هه‌نگاوی تر هه‌یه، به‌ڵام من پێموایه ئێمه نابێت پێش ئه‌حداس بکه‌وین ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه من گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌توانین کێشه‌کانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: \""سه‌ردان نه‌کردنی ئۆتۆمبێڵی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌مه شتێکی تازه‌یه و به فه‌رمی به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه، له‌باره‌ی سه‌ردان نه‌کردنی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه به‌بێ پرسی به‌غدا من باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌مه راست بێت، من وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌ت نه ئێستا نامه یان نووسراوی فه‌رمیم بۆ نه‌هاتووه له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش بدرێت ئه‌وه‌ی تووشی کێشه ده‌بێت منم، چونکه من زۆر سه‌فه‌ر ده‌که‌م.
روونیشی کرده‌وه: سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی موباده‌ره‌یه‌کی کردووه هاته کوردستان و جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تیی کوردستانی بینی، دوای ئه‌وه چوو بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مالیکی کۆبۆته‌وه، هه‌وڵه‌کانی ئه‌م به‌ڕێزه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و دور له ئاڵۆزی و کۆکردنه‌وه‌ی هێز کۆتایی پێبێت، مه‌سه‌له‌ی هێز کێشه‌کانی عێراق به‌هێز چاره‌سه‌ر ناکرێت به‌غدا ده‌بێت بگاته ئه‌و راستیه، کێشه‌ی عێراق ئه‌وه نییه به چه‌ک و ده‌بابه چاره‌سه‌ر بکرێت، ته‌نها رێگه ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ستوورێکمان هه‌یه ده‌بێت هه‌موو لامان پابه‌ندی ده‌ستوور بین له‌گه‌ڵ یه‌کتر دابنیشین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ته‌جروبه‌ی ئه‌م وڵاته که پێی ده‌ڵێن عێراق نیشانی داوه که کێشه‌کان به چه‌ک چاره‌سه‌ر ناکرێن، ئێمه هیوادارین هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی بگاته ئه‌نجامێکی باش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م لیژنه‌یه داده‌نیشێت، سبه‌ی ئێمه دووباره لیژنه‌ی باڵا ده‌نێرین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت بگه‌نه ئه‌نجامێکی باش، هه‌وڵێک هه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێز نوجێفی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی که ئه‌م هه‌وڵه ده‌گاته ئه‌نجام، ئێمه پێمان وانییه شه‌ڕ و هیچ کێشه‌یه‌کی تر له‌م ناوچانه رووبدات.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله روونه، هه‌تا ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندیی به رێکخستنه‌وه‌ی هێزی عێراقیه‌وه هه‌بێت ئێمه کێشه‌مان نییه، به‌ڵام که دێته سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و ئاسایش و پۆلیسی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر داخیل بکرێن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه که ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مان بووه، ئێمه پێشتر رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا وابووه میکانیزمێکی سێلایهنهمان هه‌بووه ئێمه و به‌غدا و ئه‌مه‌ریکیه‌کان، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م میکانیزمه دووباره ببێته‌وه و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م کێشانه له‌م شوێنانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
زیاتر گوتی: ئه‌م هێزانه‌مان بۆیه ناردووه، چونکه حاڵه‌ته‌که نائاساییه، هه‌ر کاتێک حاڵه‌ته‌که ئاسایی بۆوه هێزه‌کانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێت ئێمه هێزی مه‌ده‌نیمان ناردووه ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، ئێمه ئه‌گه‌ر هێز بنێرین به عه‌له‌نی ده‌ینێرین، ئه‌وه هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌یه.
له کۆتاییدا گوتی: سه‌فین دزه‌یی ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه."
