ده‌قى وتارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له ڕێوڕه‌سمى ئه‌مڕۆى كردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى نيشتيمانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن به سه‌ر چاو، به خێر بێن بۆ مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانيی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی دژی ئافره‌تان. ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم لێره له‌گه‌ڵتان ئاماده ده‌بم بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ، ئه‌ویش پرسى توندوتیژیه دژى ڕه‌گه‌زى مێینه.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيى دژی ژنان، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كان و خه‌ڵكانی ئازادیخوازی جیهان به‌شدار ده‌بین له هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ئافره‌تان و كاری جددی له سه‌ر نه‌هێشتنی توندوتیژيی خێزانیی ده‌كه‌ین.
لێره له ده‌ستپێكردندا ده‌مه‌وێ سوپاسى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان بكه‌م بۆ سازدان و ڕێكخستنى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تى و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى حكوومى و ناحكوومی ده‌كه‌م كه كارى جددیان كردووه بۆ چاكتركردنى بارودۆخى ژنان و كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و دابینكردنى ئاسووده‌یى بۆ خێزان.
ئه‌و چالاكیانه‌ی له ڕۆژی 25ی مانگه‌وه له كوردستان ده‌ست پێكراوه جێگه‌ی ده‌ستخۆشین. هیوادارم ئه‌و گه‌رموگوڕیه‌ی ئه‌مڕۆش به درێژایی ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانيی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕایده‌گه‌یه‌نین به هه‌موو بڕوايهكهوه نمایشێكی میدیایی نییه، به‌ڵكو له باوه‌ڕی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی ئازاديخوازى كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانی ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهاندا ده‌زانین توندوتیژینواندن دژی ئافره‌تان هه‌ڕه‌شه‌كردنێكی جددییه له دیموكراسی. هیچ سیسته‌مێك ناتوانێ به خۆی بڵێ دیموكراسی كه ده‌رفه‌تی یهكسانيی ژیان و كاركردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ وه‌ك یه‌ك نه‌ڕه‌خسێنێ.
دڵنیام ئێوه‌ش هاوڕان له‌گه‌ڵ من كه توندوتیژی ده‌رهاویشته‌ی نه‌بوونی یه‌كسانی و دادوه‌رییه. ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جددی ده‌كه‌ین كه حكوومه‌ت پارێزه‌رێكی چاوكراوه‌ی پاراستنی مافى ئافره‌تان بێت، هه‌روه‌ها دوور له حیزبایه‌تی و مه‌حسووبیه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌تانی خاوه‌ن توانا ده‌ڕه‌خسێنین.
به‌ڕێزان ..
ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2007ه‌وه ساڵانه به‌شداریمان له‌و یادكردنه‌وه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌دا كردووه، ئه‌نجامه‌كانیشی تاوه‌كو ڕاده‌یه‌كی زۆر جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندین، چونكه بووه هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاترى هوشیاری له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا.
ئێمه له كاتێكدا ڕێز له خه‌باتی ئافره‌تانی جیهان ده‌گرین، به ڕێز و پێزانینێكی زۆریشه‌وه ده‌ڕوانینه خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستان له ڕابردوو و له ئێستادا. له ڕۆژگاری شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌موومان به چاوی خۆمان ڕۆڵی ژنانمان له كوردستاندا ده‌بینی، له كاری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له دابینكردنی گوزه‌رانی منداڵه‌كانیان له ئاواره‌یدا. هه‌زاران كچ و كوڕی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له دوای ئه‌نفاله‌كان به ڕه‌نج و خۆڕاگريی دایكانی كوردستان گه‌وره كراون. پیاوی كورد كه خۆی ئه‌و زۆرداریه‌ی بینیوه، ده‌بێ ئێستا شه‌رم بكات كه غه‌در و زوڵم له ئافره‌ت بكات له كۆمه‌ڵگادا.
شه‌ره‌ف له كوشتندا نییه، به بڕوابوون به‌م بنه‌مایه، دژی نه‌ریتی كوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف وه‌ستاینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به كرده‌وه ڕێگه‌ی لێ بگرین، له ساڵی 2007دا بهڕێوهبهرایهتيهكی گشتيی به‌دواداچوونی توندوتیژيی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانمان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دروست كرد كه ئه‌وانیش نووسینگه‌یان له ده‌ڤه‌ره‌كان و قه‌زاكان دروست كردووه .
به پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی كوشتنی ئافره‌تان كه‌م بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ى زۆری سكاڵاكردنی ئافره‌تان به‌رز بووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی هوشیاربوونه‌وه‌ی پتری ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌يه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو، چه‌ند شێلتهرێكی داناوه بۆ پاراستنی كچان و ژنان له هه‌ڕه‌شه. هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه بكه‌م له هه‌ر چوار پارێزگاكه سلێمانى، گه‌رميان، هه‌ولێر و دهۆك.
له دواى ساڵى 2001 هه‌ندێ ماده و بڕگه‌ی یاسای باری كه‌سێتی و یاسای سزادانی عێراقمان گۆڕی، بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا مافی زیاتر بده‌ینه ئافره‌تان، به‌م هه‌مواركردنانه ڕێگه‌مان گرت له فره‌ژنى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌مان گرت له كوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف، ئه‌وه‌مان كرده \"تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست\"". لێره‌شدا داوا له حكوومه‌تی فیدرالی عێراق ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهاوێژن، چونكه زۆر كه‌س به شێوازی جۆراوجۆر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژنهێنانی زیاتر و به‌شوودان و ماره‌كردنی كچان له ته‌مه‌نی منداڵی و خۆشاردنه‌وه له تاوانی كوشتنی ژنان. لێره‌وه داوا ده‌كه‌ين كه حكوومه‌ت له به‌غدا ئه‌م مهسهلهيه زۆر به جددى وه‌ربگرێت و ديراسهتى بكات و ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هاوكاريى ته‌واوى ئه‌و مهسهلهيه ده‌كه‌ين.
ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 122 وڵاتی دیكه‌دا خاوه‌ن یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانییه، كه ساڵی ڕابردوو په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كرد كه پرۆژه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێشكه‌ش كرا بوو، به ئاماده‌كاريی چه‌ند چا‌لاكڤان و كه‌سی شاره‌زا. ئه‌و یاسایه به بۆچوونی زۆر له شاره‌زایان به یه‌كێك له یاسا پێشكه‌وتووه‌كان داده‌نرێت له سه‌ر پرسی ژن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
زۆر سوپاسی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و چالاكڤانانی پاراستنی مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیان داین له هه‌نگاونان و گۆڕین و دانانی یاسا پێویسته‌كاندا، هه‌ر لێره‌شه‌وه داوایان لێ ده‌كه‌م كه زیاتر چاودێريی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده و یاسایانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ستن به ئافره‌تانه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته به‌رده‌وام ماده و یاسا تازه‌كان بۆ ژنان شی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی خۆكوشتن په‌نا بهێننه به‌ر حكوومه‌ت، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌ت پابه‌ندین به پاراستنی مافه‌كانی ژنان و سه‌لامه‌تییان له هه‌رێمى كوردستاندا.
لێره‌وه به هه‌موو دایكان و خوشكان ده‌ڵێم، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ژێر هیچ زولمێكی ناوخۆی خێزانی‌دا بیر له خۆكوشتن نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌توانن حكوومه‌ت وه‌ك پشت و په‌نای خۆتان ته‌ماشا بكه‌ن و په‌ناى بۆ بهێنن بۆ ئه‌و زوڵمه‌ى كه لێتان ده‌كرێت.
پێویسته سوپاسی زانا و مامۆستایانی ئایینی بكه‌م كه ڕۆڵێكی منهوهرانهیان گێڕا له ئه‌نجامدانی گۆڕینی پێویست له یاساكاندا، له هه‌مان كاتدا داوایان لێ ده‌كه‌م به فراوانی به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانيی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا بكه‌ن، چونكه به ڕاستی ئیسلام ڕێگه به‌و ڕووداوانه‌ی كوشتن نادات كه له كوردستان ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خۆكوشتنیشی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رام كردووه. له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى ڕێزم بۆ هه‌موو مامۆستايانى ئايينى كه به ڕاستى ڕۆڵێكى سه‌ره‌كييان بينى له ده‌ركردنى ئه‌و ياسايه، ديسانه‌وه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕۆڵى به‌رده‌وامى خۆيان ببينن.
ئه‌ركی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانه قوتابیانیان هوشیار بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی زانكۆ و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمییه‌كانه لێكۆلینه‌وه‌ی پێویست له‌و باره‌وه ئه‌نجام بده‌ن. داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م زیاتر ڕۆڵ بگێڕن له هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌رهه‌ق به‌م مهسهلهيه.
ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆمان له پاراستنی ئافره‌تان ناخه‌ینه سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام پاراستنی ماف و ژیانی ئافره‌ت ئه‌ركێكی هاوبه‌شی نێوان حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه به شێوه‌يه‌كى گشتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌نگاوی جددیمان هاوێشتووه و ئێمه له كابینه‌ی حه‌وته‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردمان كردووه و نه‌خشه‌ی زیاترمان داناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له كابینه‌ی شه‌شه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان دامه‌زرا، ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو كه كابينه‌ى شه‌ش ئه‌نجامى دا، ئێستا به یارمهتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كه‌سانی شاره‌زای نێوده‌ڵه‌تی؛ ستراتیژيهتی تایبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی دژى ژنان له سه‌ر ئاستى نیشتیمانى داڕشتووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باشتر ڕۆڵی هه‌ماهه‌نگی و چاودێریكردن و به‌دواداچوون بگێڕێت، بۆردی چاودێريی مافی ژن له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا دامه‌زراوه. ئه‌و بۆرده هه‌وڵ ده‌دات مانگانه كۆبوونه‌وه بكات به به‌شداريی وه‌زاره‌ته‌كانی داد، ئه‌وقاف، ناوخۆ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵا، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانان. هه‌ر له‌و بواره‌شدا یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی خانمان داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی دامه‌زراوتر و كاریگه‌رتر ببێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژيی خێزانی وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام دران، له‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و بواره‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هاوكارمان بوو كه لێره‌وه سوپاسيان ده‌كه‌ين. له ئه‌نجامدا توانیمان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، له‌وانه‌ش دانانی دادوه‌ری تایبه‌ت به توندوتیژی، ڕاهێنانی دادوه‌ران و ئه‌فسه‌رانی لێكۆلینه‌وه له نووسینگه‌كانی به‌دوداچوونی توندوتیژیدا. بڕیارمان داوه 10 بنكه‌ی تایبه‌تی پۆلیس له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه بۆ لێكۆلینه‌وه له كه‌یسه‌كانی توندوتیژيی خێزانی و ئافره‌تان.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی داوا له هه‌موو ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان بكه‌م كه ئافره‌ته ئاواره‌بووه‌كانی كوردستانی سووریا له بیر نه‌كه‌ن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێی توانا هاوكاريی ئه‌و خێزانانه‌ی كردووه و ده‌يكات، به‌ڵام ئه‌ركێكی مرۆڤانه و نه‌ته‌وه‌ییه له سه‌ر ئێوه‌ش كه هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تيی پێویست بۆ ئه‌و دایكانه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی تواناتان هاوكارییان بكه‌ن له‌و ميحنهتهى كه هه‌يانه.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌م كه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ته‌نیا له‌و 16 ڕۆژه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا نه‌بینن، به‌ڵكو به درێژایی ساڵ ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆتان ببینن. پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تیش به ته‌واوه‌تی ماده و یاساكانی په‌یوه‌ست به پاراستنی ژیان و مافه‌كانی ئافره‌تان له كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێمه ئاسووده نابین تا نه‌بینین سه‌رجه‌م ژنانى كوردستان هه‌ست به دڵنیایى ده‌كه‌ن. ده‌بێ وا هه‌ست بكه‌ن هه‌ر كاتێ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت حكوومه‌ت و پۆلیس و دادگاكان پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌كيى كاردنى ئێمه‌یه. به هیوای ژیانێكی خۆشتر بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان.
به‌خێربێن به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس."
