له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان باررزانى كۆنفرانسى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ده‌ستى پێكرد

له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان باررزانى كۆنفرانسى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ده‌ستى پێكرد
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان باررزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و كونسڵ و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان و میوانێكى زۆرى ناوه‌خۆ و بیانى؛ له‌ ژێر ناونیشانى له‌ ئاشتى ماڵه‌وه‌ بۆ ئاشتى كۆمه‌ڵگا كۆنفرانسى هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كرد.

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و ده‌ستخۆشى له‌ رێكخه‌رانى ئه‌م كۆنفرانسه‌ كرد و تیشكى خسته‌ سه‌ر رۆڵ و خه‌باتى ئافره‌تى كورد له‌ بزوتنه‌وى رزگاریخوازى كوردستان و باسى له‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ش كرد كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان گرتویه‌تیه‌به‌ر و حكوومه‌تیشى به‌ پارێزه‌رێكى چاوكراوه‌ى مافه‌كانى ئافره‌ت دانا و ته‌ئیكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت و پلان و پرۆگرامى تۆكمه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌خاته‌ روو.

هه‌روه‌ها داواشى له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ بكه‌ن و هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ كاره‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌ خواست و پشتگیرى حكوومه‌تى هه‌رێمیشى بۆ راسپارده‌ى كۆنفراسه‌كه‌ دوپاتكردوه‌.

هه‌ر له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتارى دیكه‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پێشكه‌شكران و تیادا تیشك خرایه‌ سه‌ر رێگه‌چاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان.
Top