ژنانی‌ سلێمانی‌ دەنگی ناڕەزایی بەرز دەكەنەوە

ژنانی‌ سلێمانی‌ دەنگی ناڕەزایی بەرز دەكەنەوە
25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- گروپی‌ 25 نۆڤه‌مبه‌ر كه‌ گروپێكی‌ ژنانه‌یه‌و تایبه‌ته‌ به‌كارو چالاكییه‌كانی‌ ‌ڕۆژی جیهانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندیژی به‌رامبه‌ر‌ ژنان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاڕێی‌ سالمیان داخست‌و بریاره‌ له‌به‌رده‌م باخی‌ گشتی‌ سلێمانیدا چه‌ند چالاكییه‌ك چه‌نجامبده‌ن.

ڕۆژی جیهانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندیژی به‌رامبه‌ر‌ ژنانه‌و له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و رۆژه‌دا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گروپی‌ 25 نۆڤه‌مبه‌ر، شاڕێی‌ سالمیان داخست‌و هۆكاری‌ ئه‌و كاره‌یان گه‌رانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ پیاوانی‌ شۆفێر ئه‌م رۆژه‌یان به‌بیر بێته‌وه‌و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر به‌ژنان.

ساڵانه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ‌ڕۆژی جیهانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندیژی به‌رامبه‌ر‌ ژنان له‌رێكه‌وتی‌ 25/11 تا 10/12/2012 به‌ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند چالاكیه‌كی‌ جۆراوجۆر به‌رێوه‌ده‌چێت.

-ئاوێنە
Top