لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز موقته‌دا سه‌دڕ
له‌كاتێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانی رێز‌و پێزانینی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌دڕی برای هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كێشه و قه‌یرانه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه كێشه‌ی تایبه‌تی نێوان بارزانی و مالیكی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه له عێراقدا، كه خۆی له پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌بینێته‌وه، كه به‌هۆیانه‌وه حكومه‌تی ئێستای فیدرالی و چۆنێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردنی لێ به‌رهه‌م هات. پێمان باشه دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خۆشحاڵ ده‌بێت به دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موقته‌دا سه‌دڕی برای.
د. ئومێد صباح
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2012
