له‌فلیپینه‌وه پزیشك‌و په‌رستیار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنرێت
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندا وه‌زیری ته‌ندروستی، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، ئه‌مرۆ، شه‌ممه، رایگه‌یاند، \"كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ باڵوێزی فلیپین له‌عێراق ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی هێنانی په‌رستیارو پزیشكی پسپۆر بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.\""
د. رێكه‌وت رونیكرده‌وه كه سه‌ره‌رای ئه‌و میلاكاتانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دانراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویستی ئه‌و نه‌خۆشخانه تازه‌كان پڕ ناكاته‌وه له‌پزیشك‌و یاریده‌ده‌ری پزیشكی‌و په‌رستیار، جگه له‌وه‌ی ئه‌وان كێشه‌ی كه‌می پزیشكی پسپۆر‌و بێهۆشكارو چاودێری ووردیان هه‌یه كه ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بیانهێنن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌قۆناغی ته‌واوبوندان له‌وانه‌ش نه‌خۆشخانه‌كانی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌و منداڵبوو له‌زاخۆ، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌دهۆك، نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران‌و پیرمام له‌پارێزگای هه‌ولێرو له‌پارێزگای سلێمانیش نه‌خۆشخانه‌كانی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌و چاندنی مۆخی ئێسك‌و دڵی كراوه كه بریاره ئه‌م نه‌خۆشخانانه له‌ساڵی داهاتوودا ته‌واو ببن."
