راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان
لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمونی حوكمرانی عیراق دووچاری قه‌یرانێكی بنه‌ره‌تی هاتووه و به چه‌ندین شێواز به‌رجه‌سته ده‌بێت له وانه پێشێلكردنی ده‌ستوور و كاركردن بۆ به‌كارهێنانی سوپا له ململانێی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانی رێبازی تاكڕه‌وی و پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه سیاسیه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی حوكم و قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسیه‌كان.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه هاوڕابوون كه دامه‌زراندنی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و جموجوڵه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێشلكردنێكی روونی ده‌ستوور و ئاماژه‌كردنێكی پڕمه‌ترسییه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی شاڵاوه شۆڤینیه‌كان دژ به خه‌ڵكی كوردستان ، هه‌وڵێكه بۆ هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌ره‌و كوردستان .
نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ختیان له سه‌ر پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگا ده‌ستووری و سیاسیه‌كان ده‌گرنه به‌ر .
هه‌روه‌ها بڕیاردرا نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی و پێكهاته سیاسیه‌كانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكرێ و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو و یه‌كریزی خه‌ڵكی كوردستان له دژی پێشێلكردنی ده‌ستوور و مه‌ترسیه‌كانی تاكڕه‌وی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و پێشلكردنی شه‌راكه‌تی نیشتمانی بخه‌نه‌ڕوو.
په‌یامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌ربڕی یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده‌یی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانێتی له داكۆكیكردن له ئاسایشی هه‌رێم و پرۆژه‌ی دیموكراتی فیدراڵی و ده‌ستووری له عیراقدا و گرتنه‌به‌ری هه‌موو كایه و ئامرازی سیاسی و ده‌ستووری رێگاكانی دانوستان و گفتوگۆ به هاوكاری هێزه سیاسییه‌كانی عیراق بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌كان . له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنی كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر رێگای ئاشتی و دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاماده‌بووان پشتیوانیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڕبری بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو .
لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه :
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان
لیستی ئه‌ربیلی توركمانی
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری
لیستی ئه‌رمه‌ن
