لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شههیدانو قوربانیانی جینۆساید پێشوازی له‌وه‌فدێكی باڵای پارته‌كانی نێو په‌رله‌مانی نه‌رویژی ده‌كات
له‌وه‌فدێكی باڵای پارته‌كانی نێو په‌رله‌مانی نه‌رویژی بهدهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كه‌پێكهاتبوو له یان به‌رگ باڵوێزى پێشووى نۆ‌رویژ له فه‌له‌ستین و ئه‌ندامى پارتى لیبراڵى دیمو‌كراتى و هیلگه ستیكس رێ ئه‌ندامى په‌رله‌مان و رێكخه‌رى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تى نۆ‌رویژ و ئه‌ندامى پارتى سۆسیال دیموكرات و خاتوو گروه ئۆلهرن به‌رپرسی پارتى رادیكاڵ و په‌رویز سه‌لیمى ئه‌ندامى پارتى سۆسیال دیموكرات پێكهاتبوون رێكخه‌ری نێوان كورد‌و وه‌فده‌كه، كهبهیاوهریی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان كردبوو.
له‌دیدارێكدا وه‌فدی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پهرلهمانو لیژنه‌كه روونكرده‌وه كه‌بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون‌و ئاشنابوونه به‌و تاوانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌تایبه‌تی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد كراون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شههیدانو قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ ئاشانابوون به‌و تاوانانه‌ی كه‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌مان كراون، كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌مێژوو و شۆڕشهكانو خهباتو قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كورد‌و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد كراون لهئهنفالو كیمیاباران‌و كاولكردنی دێهاته‌كانی كوردستان پێشكهشكردو داوای له‌ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كرد كه‌له‌ڕێگه‌ی پارته‌كانیانه‌وه كه‌له‌په‌رله‌مانی نه‌رویژ-ن هه‌وڵبده‌ن ئه‌و نههامهتیو تاوانانه‌ی كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتوون له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كاری له‌سه‌ر بكهنو هه‌وڵی به‌جینۆسایدناساندنی بده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به‌ڵێنیاندا دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه بكهنو ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنی لیژنه‌كه‌و وه‌زاه‌ره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م تاوانانه به‌جینۆسیاید بناسێنن له‌په‌رله‌مانی وڵاتهكهیانو بهنێونهتهوهییكردنیان.
ههرلهدیدارهكهدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، باسیان له‌تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس كرد كه‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیداوه لهشاڵاوهكانی ئهنفالو كیمیاباران‌و گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌مان كراون كرد‌و چه‌ند پێشنیازێكیشیان خسته به‌رده‌م وه‌فده‌كه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان، هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی حكومهتو پهرلهمانو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ بهنێونهتهوهییكردنی ئه‌و تاوانانه‌و به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسه‌كانی ئهنفالو كیمیابارانی گه‌لی كورد
