به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن به‌شداریی له رێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی كۆچكردنی دانیال میتیراندا ده‌كات
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا، بێجگه له‌و دیده‌نیه‌ی سه‌رۆكی دیوان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌یه‌تی، چه‌ندین دیداری دبلۆماسی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی میدیاش ساز ده‌كات.
فوئاد حوسێن له میانی ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنانه‌یدا له پاریس، چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به بارودۆخی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌خاته به‌ر باس.
