سلێمانی: ره‌وشی ته‌ندروستی دووان لهكهمئهندامه مانگرتووه‌كان ناجێگیره
به‌رپرسی راگه‌یاندنی گروپی كه‌مئه‌ندامان، ئاری محه‌مه‌د، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وامن لهمانگرتنو له‌و چوارچێوه‌یه‌داو دووان لهكهمئهندامه مانگرتووه‌كان ره‌وشی ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپبوون دهچێتو به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله‌كانیان دروستبوه.
بەمەستی زیادکردنی موچەکانیان لە150 هەزار دینارەوە بۆ 500هەزارو چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه، له‌رێكه‌وتی 20/11/2012 بەشێک لەکەمئەندامان كه له‌لایه‌ن گروپی كه‌مئه‌ندامانه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرێت، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان، مانیان لەخواردن‌و خواردنەوە گرتووه.
ئاری محه‌مه‌د وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه كردووه، ئاویان بۆ ئه‌و دوو كه‌سه ههڵسواسیوه له‌ناو ئه‌و چادره‌ی كه‌مئه‌ندامان مانگرتنه‌كه‌یان تێدا راگه‌یاندووه، ناوبراو ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه له‌ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و دوو كه‌مئه‌ندامه باش نییه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی گروپی كه‌مئه‌ندامان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌مانگرتن تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌چن بهدهمیانهوهو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌و روه‌وه وتی، \"وره‌مان زۆر به‌رزه\"".
بریاریشه ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامه مانگرتووه‌كان كۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی داواكری كه‌مئه‌ندامانه‌وه بكرێت.
لەهەرێمی کوردستان تائێستا هیچ ئامارێکی فەرمی نییە کە رێژەی کەمئەندامان لەهەرێم دیاری بکات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی گروپی كه‌مئه‌ندامان، ژماره‌ی کەمئەندامان بەبێ ناوچە دابراوەکان لەنێوان 100 هەزار بۆ 150 هەزار كهمئهندامدایه."
