ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی: لەشكركێشی و تاكڕەوی عێراق بەرەو پارچەبوون دەبات

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی: لەشكركێشی و تاكڕەوی عێراق بەرەو پارچەبوون دەبات
21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، تێوەگلانی سوپای عێراقی لە ململانێیە سیاسییەكان و بەردەوامبوون لەسەر تاكڕەوی دەسەڵات وڵات بەرەو شەڕێكی ناوخۆیی دەبا كە زیان بەیەكپارچەیی عێراق دەگەیێنێ.

عەلی باپیر لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە حیزبە كوردستانییەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمانی عێراق گوتی \"تەنگژەی ئێستا هاوكاتە لەگەڵ دۆخی ناجێگیری ناوچەكەو پێویست بوو لەسەر لایەنە سیاسییەكان پابەندبن بەدەستوور و رێككەوتننامەكان\"". ئاماژەی بەوەشكرد كە ئیتیلافی حیزبە كوردستانییەكان كۆمەڵێك بنەمای دیاریكردووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو مەترسیانەی ئێستا.

باپیر ئەوەشی گوت \""ئەندامانی كورد لە پەرلەمانی عێراق پێكهێنانی فەرماندەو لیواو هێز لە دەرەوەی دۆخی ئاسایی خۆی رەتدەكەنەوە، چونكە پێچەوانەی دەستوور و یاساكانە\"".

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی روونیكردەوە بەسەبازگەكردنی كۆمەڵگەو راگەیاندنی دۆخی هاوشێوەی تەنگەتاوی و تێپەڕاندن بەسەر دەسەڵاتی پارێزگاكان هەنگاوێكە لەسەر رێگای هەڵە بۆ بنیاتنانی عێراق لەسەر بنەمای دیمكراسی و ئازادی و دەوڵەتی مەدەنی.

گوتیشی\"" كورد داوا لە سەرجەم لایەنەكانی نێو پەرلەمان دەكات كە بەپەلە هەوڵبدەن رێگری لەو كێشەیە بگرن كە رەنگدانەوەی تەنگژەیەكی گەورەی لێدەكرێ و دواتر زیانێكی گەورە بەخواستەكانی گەلی عێراق دەگەیێنێت\"".

-رووداو"
Top