پشووەکانی پەرلەمانی کوردستان رادەگیرێت
عومەر ھەورامی ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری رای گەیاند، ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی کوردستان ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێم گەیشتە پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لەکاروبارەکانی تا پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر پرۆژە یاساکە لەکاتی پشووی پەرلەمانیشدا بێتە پەرلەمان ئەوا پەرلەمان پشوو ڕادەگرێت و بەردەوام دەبێت لەکۆبونەوەکانی تا پرۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت.
پەڕلەمانی کوردستان ساڵانە دوو پشووی ھەیە کەیەکەمیان پشووی زستانەیەو لە سەرەتای ساڵەوە واتە لە ١-١دەست پیًدەکات و تا ١-٣بەردەوام دەبێت و پشووی دوەم پشووی ھاوینەیە لە ١-٧دەست پێدەکات و تا ١-٩بەردەوام بێت لەماوەی پشوودا پەرلەمانتاران کارلەسەر ئەو پرۆژە یاسایانە دەکەن کەخوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوەو ڕاپۆرتی خۆیان لەلیژنەکان لەسەر پرۆژە یاساکان ئامادەدەکەن.
