جووڵه‌ی سه‌ربازه‌كانی مالیكی به‌ره‌و دووزخوورماتوو به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/11/2012 شه‌لا عه‌بدول قایمقامی دووزخوورماتوو به(ئه‌لسۆمه‌ریه نیوز)ی راگه‌یاندووه كه رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان به‌غدا و كه‌ركووك له دوێنێ شه‌وه‌وه كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیجله ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه تا ئێسته هێزه‌كانی مالیكی به‌رده‌وامن له هاتنه پێشه‌وه به‌ره‌و دووزخوورماتوو و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ترسی دانیشتووانی ناوچه‌كه. به‌تایبه‌تی كه تا ئه‌مڕۆش له سێ محیوه‌ره‌وه ئه‌م هێزانه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن. كه له‌لایه‌كه‌وه له رێگه‌ی نێوان تكریت و كه‌ركووكه‌وه دێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له رێگه‌ی تكریت و دووزخوورماتوو، له‌گه‌ڵ هاتنیان له رێگه‌ی كه‌ركووكه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌نێو جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كاندا دوو فه‌وج به‌ئامێری سه‌ربازی و 35 تانكه‌وه گه‌یشتوونه‌ته عوزێم و خاڵی ئینجانه.
